riklam

كەنەدا بەرەنگاری هەڵاوسانی ئابوری دەبێتەوە

جیهان 08:50 AM - 2022-06-18

لە میانەی كۆڕبەندی یانەی ئابووری كەنەدا ( Empire Club of Canada ), رۆژی 16/6/2022 لە تۆڕنتۆ سەبارەت بە هەڵاوسانی ئابوری و رێژەی باجی كاڵا، وەزیری دارایی كەنەدا لە وتارێكدا دەربارەی ئابوری و هەڵاوسانی نرخەكان وردەكاری پابەندبوونە داراییەكانی حكومەتی فیدراڵی بەسەرۆكایەتی جەستن ترودۆی بۆ یارمەتیدان و دابینكردنی ژیانێكی گونجاو بۆ ملیۆنان و كەنەدی خستەڕوو. 

كریستینا فریلایند لە وتارەكەیدا كە لە دوای پێشكەشكردنی بودجەی گشتی وڵات لە 7 ی نیسانی ئەم ساڵ روونكردنەوە لەسەر ڕێوشوێنی نوێی حكومەت دەدات، وتی  بەرزبوونەوەی ئەم دواییەی هەڵاوسانی نرخەكان بە دیاردەیەكی جیهانی وەسف كرد كە كەنەدا ناتوانێت خۆی لێی بەدوور بگرێت كە بەهۆی بەردەوامی كاریگەرییەكانی پەتای كۆڤید -19 و كاریگەری لەشكركێشی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا هاتە كایەوە .

لە درێژەی وتارەكەیدا وەزیری دارایی حكومەتی فیدراڵی كەنەدا پلانی حكومەتی بۆ كارئاسانی ژیانی هاووڵاتیان زنجیرەیەك ڕێكاری پشتگیری بۆ هاووڵاتیانی كەنەدا بۆ ساڵی 2022 خستەڕوو كە كۆی گشتییان 8.9 ملیار دۆلارە، ئەو ڕێكارانەش بریتین لە:  

- زیادكردنی 1.7 ملیار دۆلار لە یارمەتییەكان بۆ هاوكاری كرێكاران تەرخان دەكرێت.

- زیادكردنی لەسەدا 10 ی مووچەی خانەنشینان و بەساڵاچووان .

- پێدانی بڕی 500 دۆلار بۆ یەك جار بۆ ئەو كەسانەی كە لە كێشەدان بۆ دۆزینەوەی خانووی گونجاو.

- كەمكردنەوەی تێچووی خزمەتگوزارییەكانی چاودێری منداڵان لە كۆتایی ساڵ بەڕێژەی10  دۆلار لە رۆژێكدا تا ساڵی دارایی 2025-2026 بەردەوام دەبێت.

- پێشكەشكردنی چاودێری ددان لە ساڵی 2025 بەخۆڕایی بۆ ئەو خێزانانەی كە داهاتی ساڵانەیان لە 90 هەزار دۆلار  كەمترە ، هەروەها بۆ منداڵانی خوار دوانزە ساڵیش لەو خێزانانە لەم ساڵ دەستپێدەكات.

- زیادكردنی داهاتی خانەنشینی سیستەمی  (SRG-GIS) و خانەنشینی كەنەدا (RPC-CPP)، و هاوكاری منداڵانی كەنەدا (ACE-CCB) . 

PUKmedia عوسمان عەلی-كەنەدا
سەرچاوە.. ئاژانسی CBC كەنەدا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket