قوباد تاڵەبانی :گەیاندنی پەیامی یەکێتی بە زمانی عەرەبی گرنگە
کوردستان 11:38 PM - 2022-06-16
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال لەمیانی كۆبوونەوەی لەگەڵ كۆمەڵێك لە كادر و رۆژنامەنووسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە لە كەناڵەكانی راگەیاندنی عەرەبی شرۆڤەی رووداو و پێشهاتەكانی عیراق و كوردستان دەكەن، تەئكیدی لەسەر گرنگی رۆڵی راگەیاندن بەگشتی و بە تایبەتی بەزمانی عەرەبی كردەوە لە گەیاندنی پەیام بەشێوەیەكی ورد و روون و كاریگەر.
لەو كۆبوونەوەیەدا كە ئەمڕۆ 16/6/2022 لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەولێر بەڕێوەچوو، ستران عەبدوڵڵا لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن ئامادەیبوو، قوباد تاڵەبانی خۆشحاڵی دەربڕی بە بینینی ئەو كۆمەڵە كادر و رۆژنامەنووسە و دەستخۆشی لێكردن كە بێوچان لە هەوڵی گەیاندنی هەڵوێست و دیدی هەرێمی كوردستان و پەیام و بۆچوونەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا بوون لە دیدار و چاوپێكەوتنەكانیان لە كەناڵەكانی راگەیاندنی عەرەبی و داكۆكیان لە سیاسەتی كوردستانی و دیدی یەكێتی وکورد كردووە لە ئاستی عێراق و كارەكانیانی بەرز نرخاند.
لەو رووەشەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەرۆڵی دیار و بەرچاوی سەرۆك مام جەلال كرد لە بەهێزكردنی پێگە و رۆڵی كورد و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر ئاستی عیراقدا، هەروەك بەوردی گوێی لە پێشنیار و راوبۆچوونی ئامادەبووان گرت و جەختی كردەوە كە ئەو ئەركەی لە ئەستۆی ئەو كادرانەی یەكێتیدایە ئەركێكی زۆر گەورەیە و رۆڵی باشی دەبێت لە بەهێزتركردن و پتەوتركردنی پێگەی هەرێمی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر ئاستی عیراق و كوردستانیش.
هەر لەمیانی قسەكانیدا قوباد تاڵەبانی پێویستی بایەخدان بە میدیای نوێ و هۆكارە نوێیەكانی گەیاندنی پەیامی میدیایی كردەوە، هەروەك تەئكیدی كردەوە كە بەحوكمی ئەوەی هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عیراق بۆیە گەیاندنی پەیام و مەسجەكانی كوردستان و یەكێتی بەزمانی عەرەبی كاریگەری زۆری هەیە لە ئاستی شەقام و لەسەر گۆڕەپانی سیاسیشدا.
ئەو كۆمەڵە كادر و رۆژنامەنووسە لەماوەكانی رابردوودا لەڕێی بەشداری كارایان لە بەرنامە و دیدارە میدیاییە عیراقی و عەرەبییەكاندا، پەیام و راو بۆچوونەكانی هەرێمی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان-یان گەیاندە شەقامی عیراقی و بەهەماهەنگی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی لەژێر ناوی "محاورون من أجل القضیە " كۆبوونەتەوە و لەوبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی هەوڵەكەیانی بەرزنرخاند و پشتیوانی و ویستی هاوكاری بۆ دووپات كردنەوە.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
پەرلەمانتارێك: یەكخستنەوەی پێشمەرگە مەترسییەكان كەمتر دەكاتەوە
11:11 PM - 2022-06-28 -
مین بەشوانێكدا تەقییەوەو گیانیلەدەستدا
10:43 PM - 2022-06-28 -
ئەمین بابە شێخ: پێویستە حكومەت ژیانی مامۆستایان بپارێزێت
10:09 PM - 2022-06-28 -
شارەوانی سلێمانی جەژنانە قەدەغە دەكات
09:22 PM - 2022-06-28
ئەمانەش ببینە
یەكێتی لەبەغدا رۆڵی كاریگەری هەیە
05:09 PM - 2022-06-28
سەرۆك بافڵ: پێشوازی لەهەر پلانێك دەكەین بۆ رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە بنرێت
03:15 PM - 2022-06-28
زانكۆی سەلاحەدین رۆژێكی خوێناوی بەڕێكرد
12:32 PM - 2022-06-28
زۆرترین خوێنراو
-
تەقە لە راگری كۆلێژێكی زانكۆی سەڵاحەدین دەكرێت
هەواڵ 09:38 AM - 2022-06-28 -
دامهزراندن لهتهندروستی ههڵهبجه دهستپێدهكات
کوردستان 09:24 AM - 2022-06-28 -
تەرمی 46 كۆچبەر بە خنكاوی دەدۆزرێنەوە
جیهان 09:19 AM - 2022-06-28 -
چۆن خۆمان له تای خوێنبهربوون بپارێزین ؟
تەندروستی 09:08 AM - 2022-06-28 -
ئەمڕۆ لە مێژوودا
جیهان 08:40 AM - 2022-06-28 -
كەركوك.. 18حاڵەتی نوێی پەتای خوینبەربوون تۆماركرا
کوردستان 02:11 AM - 2022-06-28 -
گرنگترین ئەركەكانی حكومەتی داهاتوی عیراق ئاشكرا دەكرێت
عیراق 11:12 PM - 2022-06-27 -
ماڵی مام لەبەغدا کۆکەرەوەی لایەنە عیراقییەکان
کوردستان 10:53 PM - 2022-06-27