یاسای توندوتیژی دژی ژنان لەپەرلەمان هەمواردەکرێتەوە
کوردستان 09:23 PM - 2022-06-16
ئەندامێکی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی دەڵێت: هەموارکردنەوەی یاسای روبەروبونەوەی توندوتیژی دژی خێزان و ژنان بۆ خزمەتی خێزان و ژنان و بەرەنگاربونەوەی توندوتیژییە.
رەنگین عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تایبەت بۆ PUKmedia وتی: هەموارکردنەوەی یاسای روبەروبونەوەی توندوتیژی دژی خێزان ئامانجەکەی ئەوەیە کە ئەو یاسایە بەر لە 11 ساڵ دەرچوەو بارودۆخ ئەوکات لەگەڵ ئێستا زۆر جیاواز بووە و لەگەل پێشکەوتنەکانی سەردەم و داگیرکردنی دنیا لەلایەن سۆشیاڵ میدیا و راگەیاندنەوە، خۆشبەختانە لە پەرلەمان لیژنەیەکی تایبەتی بۆ پێکهێنراوە بە هاوکاری و پشتیوانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و بەشی جێندەری نوسینگەی بەرێزیان و فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان پرۆژە یاسایەک گەڵاڵە کراوە کە پێشنیازی زۆر باشی تێدایە بە ئامانجی فراوانکردنی مەودای پارێزگاریکردن لە ژنان و مافەکانی بە ئاڕاستەی کەمکردنەوەی توندوتیژی.
وتیشی: خۆشبەختانە یەکێتی هەر لەسەرەتاوە هەڵگری دروشمی مەدەنی و یەکسانی کۆمەڵایەتی بووە کەهەموو ئەم دروشمانە لە خزمەتی مرۆڤایەتیدان و یەکێتی بەئەرکی خۆی دەزانێت لەکاتێکدا ژن کوشتن و توندوتیژی دژی ژنان رووی لە زیاد بونە بەرگرییان لێبکات و ئەم هەموارکردنەوەیەش یەکێکە لەو بەدەنگەوە هاتنانە بۆ پرسی ژنان.
ئاماژەی بەوەشکرد: کە تائێستا هەوڵەکان بەشێوەیەکی باش بەڕێوە چوەو ئەو پێشنایازانەی بۆ گۆڕانکاری لە چەند مادەیەکی ئەو پرۆژە یاسایە خراونەتەروو هەمووی لە خزمەتی ژناندایە.
رەنگین عەبدوڵا ئەوەشی خستەروو، هەموارکردنەوەی ئەو پرۆژە یاسایەش لە چوارچێوەی ئەو راسپاردانەیە کەئێمە لە لیژنەی ژنانی دیداری یەکێتی خستومانەتەروو بەرزکراوەتەوە بۆ سەرەوە و هیوادارین پەرلەمانی کوردستان بەباشترین شێوە ئەو پرۆژە یاسایە هەموار بکاتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
عەمار حەکیم لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی جەختمان لەکۆتایی هێنان بەچەقبەستووی سیاسی کردەوە
12:23 AM - 2022-07-07 -
راپەڕین .. كەسێك بەرووداوی هاتوچۆ گیانیلدەستدا
11:13 PM - 2022-07-06 -
قوباد تاڵەبانی: یاسای كار بازاڕ و كەرتی تایبەت زیاتر دەبوژێنێتەوە
09:45 PM - 2022-07-06 -
وەزیری تەندروستی عیراق بۆ دەرچوانی پزیشكی كەركوك بڕیارێك دەردەكات
08:48 PM - 2022-07-06
ئەمانەش ببینە
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: ناچینە ژێر باری فشارەكانی حكومەتی فیدڕاڵ
06:46 PM - 2022-07-06
سەرۆك بافڵ: یەكێتی لەسەرەتاوە لەگەڵ تەوافوق بووە
04:06 PM - 2022-07-06
حكومهت بهرهسمی پشووهكانی جهژنی راگهیاند
03:28 PM - 2022-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
مامۆستایەکی زانکۆ: هیچ پرۆسەیەک نابێتە جێگرەوەی سەرژمێری دانیشتوان
عیراق 01:36 PM - 2022-07-06 -
هەڵمەتی دەستگیركردنی قاچاغچییەكان دەستپێدەكات
جیهان 01:33 PM - 2022-07-06 -
كوتانی شێرپەنجەی مەمك گەشەی پێدەدرێت
جیهان 01:08 PM - 2022-07-06 -
وەزارەتی تەندروستی ئامادەكاری بۆ رۆژانی جەژن دەكات
کوردستان 12:14 PM - 2022-07-06 -
حەوت تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسی سلێمانی دەستگیردەكرێن
کوردستان 11:46 AM - 2022-07-06 -
دوو كارمەندی كۆمپانیای نەوت گیانلەدەستدەدەن
عیراق 11:08 AM - 2022-07-06 -
دوکان.. ئامادەکاری بۆ رۆژانی جەژن دەکرێت
کوردستان 10:41 AM - 2022-07-06 -
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی فشارەكانی وەزارەتی نەوتی عیراق كۆدەبێتەوە
کوردستان 10:02 AM - 2022-07-06