riklam

سبەی لە سلێمانی بەنزینی 800 دیناری دابەش دەکرێت

کوردستان 06:46 PM - 2022-06-16

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لە سبەینێوە بەنزینی نۆرماڵ بە شێوەی تاک و جوت لە 33 بەنزینخانەی سلێمانی دابەشدەکرێت.

 

ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیکرد لە ئەحمەد موفتی بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەفدی هاوڕێی، لە کۆبوونەوەیەکدا بەئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و بەڕێوەبەرێتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی و گەرمیان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر، گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی بەنزینی نۆرماڵ بەنرخی 800 هەشت سەد دینار بۆ لیترێک کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا لە سبەینێ 17-6-2022وەوە ڕۆژانە لە سی و سێ بەنزینخانەی سنوری پارێزگای سلێمانیدا، دەست بە دابەشکردنی بڕی زیاتر لە ملیۆنێک لیتر بەنزین دەکرێت و لەسەرەتای ئەم پڕۆسەیەدا ئەولەویەت بە دابینکردنی بەنزین بۆ ئۆتۆمبێلی تەکسی و هێڵی گواستنەوەی گشتی دەبێت و دواتر هەموو ئۆتۆمبیلێک دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرێتی نەوت و کانزاکان و لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت راسپێردران بە چاودێریکردنی وردی قەبارەو کوالیتی و نرخ و دابەشکردنی بەسەر بەنزینخانەکاندا، بەشێوەیەک کە بە کوالێتی باش بگاتە دەستی هاوڵاتیان.

لەهەمان کاتدا جەخت لەسەر هەموو کارئاسانیەکی کارگێڕی و دارایی و تەکنیکی بۆ هێنانی بەنزینی بازرگانیی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە لایەن بازرگانانەوە بەمەرجی پاراستنی کوالیتی کرایەوە.

سبەینێ لەسەر بنەمای ژمارەی تاک و جووت دەست بە دابەشکردنی بەنزین دەکرێت لە تەواوی سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەریدا.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket