}

د.ژیا عه‌باس: ده‌بێت هه‌وڵه‌كان بۆ كۆتاییهێنان به‌توندوتیژی دژی ژنان یه‌كبخرێن

کوردستان 05:02 PM - 2022-06-16

ژنه‌ ئه‌كادیمیست و چالاكوانێك ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ باسی له‌گرنگی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان كرد له‌پێناو كۆتایهێنان به‌توندوتیژی له‌دژی ژنان و باسی له‌وه‌شكرد كه‌ ژنان له‌ هه‌رێمی كوردستان توانیویانه‌ بگه‌نه‌ پۆست باڵاكان.

د.ژیا عه‌باس له‌و باره‌یه‌وه‌ بۆ PUKmedia دواو رایگه‌یاند ژنان له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كانیان به‌دوو ئاراسته‌دا بووه‌، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌ هه‌وڵیانداوه‌ بڕوانامه‌ی به‌رز و ئه‌و پسپۆڕییه‌ زانستیانه‌ به‌ده‌ستبهێنن كه‌ ته‌نها بۆ پیاوان بوو، وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ژنان هه‌وڵیانداوه‌ پچنه‌ نێو سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان و كاری تێدا بكه‌ن ته‌نانه‌ت له‌نێو سیاسه‌تیشدا، له‌نموونه‌ی ئه‌وانه‌ش به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانه‌ له‌لایه‌ن ژنه‌وه‌.

راشیگه‌یاند: ژنان له‌هه‌رێمی كوردستان توانیویانه‌ ئاماده‌ییان له‌هه‌موو بواره‌كاندا هه‌بێت و خۆیان بسه‌لمێنن، له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌بینین حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی له‌دژی ژنان رووی له‌به‌رزبوونه‌وه‌ كردوه‌و گرنگه‌ سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان بۆ كۆتایهێنان به‌توندوتیژی له‌دژی ژنان یه‌كبخرێت، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی كاراكردنی سه‌رجه‌م كه‌رته‌ میدیایی و په‌روه‌رده‌یی و یاسایی و هۆشیارییه‌كانه‌وه‌ ده‌بێت تاوه‌كو بتوانن به‌شداری له‌ژیانی گشتیدا بكه‌ن كه‌ سه‌رئه‌نجامیش له‌به‌رژوه‌ندی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌دایه‌.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی جێبه‌جێكردنی میكانیزم و ستراتیژییه‌تێك كه‌ رێگه‌بدات ژنان له‌پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌دا رۆڵی بنچینه‌ییان هه‌بێت و بتوانن زاڵبن به‌سه‌ر توندوتیژی كه‌له‌دژیان پیاده‌ ده‌كرێت.
PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket