riklam

سەركردەیەكی باڵای داعش دەستگیردەكرێت

جیهان 10:33 AM - 2022-06-16

هاوپەیمانان بۆ رووبەروبونەوەی داعش دەستگیركردنی لێپرسراوێكی باڵای داعشی لەسوریا رایگەیاند.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی روبەروبونەوەی داعش  لەبارەی دەستگیركردنی لێپرسراوێكی گەورەی داعشەوە لەسوریا رایگەیاند: ئەو سەركردەیەی داعش كە دەستگیركراوە لەلایەن هێزەكانمانەوە خاوەنی ئەزموونە لە دروستكردنی بۆمب و بەیەكێك لە تیرۆرستە گەورەكانی سوریا ناسراوە.
لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكەیدا ئاماژە بەوەشداوە كە پرۆسەكەیان بەپلانێكی ورد جێبەجێكردوە تا زیان بەدانیشتوانی ناوچەكە نەگات و پارێزراوبن، هەروەها پرۆسەكە بەسەركەوتووی ئەنجامدراو هێزەكانمان و ئەو فڕۆكانەشی بەشدار بوون بەبێ زیان گەڕاونەتەوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە لە مانگی شوباتدا هێزە تایبەتەكانی ئەمریكا بە فڕۆكەی هێلیكۆپتەر لە پارێزگای ئیدلب توانیان سەركردەیەكی دیكەی داعش بەناوی ئەبو ئیبراهیم هاشمی ئەلقورەیشی بكوژن كە كاری بۆ ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی لەناوچوی رێكخراوی تیرۆرستی داعش كرد بوو.
PUKmedia  ئاژانسەكان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket