لیژنەی دارایی شەش چارەسەر بۆ موچەی خانەنیشان دەخاتەروو
کوردستان 06:06 PM - 2022-06-15
لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا کە ئەمڕۆ لەتەلاری پەرلەمان بەرێوەچوو، شەش پێشنیار بۆ چارەسەرکردنی گرفتی دابەشکردنی موچەی خانەنشیانی کوردستان دەخاتەروو و داوا لە حکومەتی هەرێمیش دەکات بۆ دووبارەنەبونەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم دابەشکردنی موچەی خانەنشینان و ئەو پێشنیارانە جێبەجێ بکات.
وەک لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا ئاماژەیان پێدا کە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری ئامادەبون، لیژنەکەی پەرلەمان داوای دابینکردنی پارەی پێویست لەبانکەکان دەکات، بەجۆرێک رێگا بەدووبارەکردنەوەی کەمی پارە لەکاتی دابەشکردنی موچەکانیان نەدرێت .
هەروەها پەرلەمان داوای جێبەجێکردنی ئەو یاسا و بڕیارانە دەکات کە پێشتر لەبارەی کردنەوەی ژمارەی بانکی و بەئەلکترۆنیکردنی سیستمی دابەشکردنی موچە و بەستنەوەی بەسەنتەری زانیارییەکان دەرکراوە.
هەروەها داوا دەکەن سندوقی خانەنشینی کارابکرێتەوە، تاکو پارەی پێویست بۆ موچەی خانەنشینان پارێزراوبێت.
هەرلەبارەی باشترکردنی شێوازی دابەشکردنی موچەکانیان داوای دابینکردنی باڵەخانەی شیاو بۆ بانکەکانی کوردستان دەکەن، تاکو سەرجەم سیستمی فێنککەرەوە و گەرمکەرەوەی تێدابێت و خانەنشینان بەئاسانتر موچەکانیان وەربگرن.
هاوكات کۆکردنەوەی سەرجەم خانەنشیان مەدەنی و سەربازی لەیەک بەرێوەبەرایەتی سەر بەوەزارەتی دارایی، داوایەکی تری لیژنە تایبەتەکەی پەرلەمانە، وەک لەیاسای ژمارە2ی ساڵی 2022 هاتووە، بەگوێرەی ئەو یاسایە پێویستە سەرجەم خانەنشینان یەکبخرێن و یەک سیستم و بەرنامەی بەرێوەبردنیان هەبێت.
PUKmedia تەها عەبدوڵڵا
هەواڵی زیاتر
-
عەمار حەکیم لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی جەختمان لەکۆتایی هێنان بەچەقبەستووی سیاسی کردەوە
12:23 AM - 2022-07-07 -
راپەڕین .. كەسێك بەرووداوی هاتوچۆ گیانیلدەستدا
11:13 PM - 2022-07-06 -
قوباد تاڵەبانی: یاسای كار بازاڕ و كەرتی تایبەت زیاتر دەبوژێنێتەوە
09:45 PM - 2022-07-06 -
وەزیری تەندروستی عیراق بۆ دەرچوانی پزیشكی كەركوك بڕیارێك دەردەكات
08:48 PM - 2022-07-06
ئەمانەش ببینە
ههكاریی، جوگرافیای كارهسات و كۆڵنهدانی یهكێتی
10:35 AM - 2022-07-07
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: ناچینە ژێر باری فشارەكانی حكومەتی فیدڕاڵ
06:46 PM - 2022-07-06
سەرۆك بافڵ: یەكێتی لەسەرەتاوە لەگەڵ تەوافوق بووە
04:06 PM - 2022-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
مامۆستایەکی زانکۆ: هیچ پرۆسەیەک نابێتە جێگرەوەی سەرژمێری دانیشتوان
عیراق 01:36 PM - 2022-07-06 -
هەڵمەتی دەستگیركردنی قاچاغچییەكان دەستپێدەكات
جیهان 01:33 PM - 2022-07-06 -
كوتانی شێرپەنجەی مەمك گەشەی پێدەدرێت
جیهان 01:08 PM - 2022-07-06 -
وەزارەتی تەندروستی ئامادەكاری بۆ رۆژانی جەژن دەكات
کوردستان 12:14 PM - 2022-07-06 -
حەوت تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسی سلێمانی دەستگیردەكرێن
کوردستان 11:46 AM - 2022-07-06 -
دوو كارمەندی كۆمپانیای نەوت گیانلەدەستدەدەن
عیراق 11:08 AM - 2022-07-06 -
دوکان.. ئامادەکاری بۆ رۆژانی جەژن دەکرێت
کوردستان 10:41 AM - 2022-07-06 -
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی فشارەكانی وەزارەتی نەوتی عیراق كۆدەبێتەوە
کوردستان 10:02 AM - 2022-07-06