riklam

نرخی بینینی نه‌خۆش ده‌كرێت به‌ 40 هه‌زار دینار

کوردستان 03:56 PM - 2022-06-15

سه‌ندیكای پزیشكانی عیراق ئه‌و پزیشكانه‌ سه‌رپشك ده‌كات كه‌ زیاتر له‌ 10 ساڵ ئه‌زمونی كاردنیان هه‌یه‌ نرخی بینین وپشكنینی نه‌خۆش له‌ 15 هه‌زار دیناره‌وه‌ تا 40 هه‌زار به‌رزبكه‌نه‌وه‌ ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی هاووڵاتیان و به‌شێك له‌ پزیشكانی لێ كه‌وتوته‌وه‌.

 

 به‌شێك له‌هاووڵاتیان ڕایده‌گه‌یه‌نن كه‌وا 20% هاووڵاتیان عێراق به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌واو وپیسی ژینگه‌ی وڵات  و نه‌بوونی كواڵیتی له‌خۆراكدا ڕووبه‌ڕووی نه‌خۆشی بوونه‌ته‌وه‌ ئه‌میش وه‌ك ده‌رفه‌تێك ده‌قۆزرێته‌وه‌ له‌ لایه‌ن به‌شێك له‌پزیشكانه‌وه‌.

 

هاووڵاتی حه‌مه‌د ئه‌حمه‌د سعید دانیشتوی شاری كه‌ركوكه‌و به‌ PUKmedia ی  ڕاگه‌یاند: كه‌وا ئه‌و دووچاری نه‌خۆشی شه‌كره‌و فشاری خوێن بووته‌وه‌و مانگانه‌ جگه‌ له‌پاره‌ی ده‌رمان بڕی 50هه‌زار ده‌دات به‌پشكنین و بینینی پزیشك ئه‌و بڕیاره‌ش واده‌كات چیتر نه‌توانێت مانگانه‌ سه‌ردانی پزیشك بكات به‌هۆی دۆخی داراییه‌وه‌.

 

 به‌شێك له‌پزیشكانیش ده‌ڵین ئه‌و بڕیاره‌ واده‌كات به‌شێك له‌پزیشكان نرخه‌كان به‌رزبكه‌نه‌وه‌و هاووڵاتی ئیدی نه‌توانێت سه‌ردانی پزیشك بكات و جیاكاریه‌كی زۆر بكرێت له‌نیوان پزیشكان.

 

 پزیشكێكیش كه‌نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: كه‌وا ئه‌و سیستمه‌ سیستمێكی هه‌ڵه‌یه‌، چونكه‌ پزیشك هه‌یه‌ ماوه‌ی پێنج ساڵه‌ كاره‌كه‌ی ده‌كات ئه‌زمون و شاره‌زایه‌تیه‌كی زۆر زیاتره‌ له‌هه‌ندێك پزیشك كه‌ ئه‌زمونی 10 ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌یان هه‌یه‌ ئه‌وه‌ش پێوه‌ر نیه‌ بۆ پزیشكان له‌نێوان ئه‌زمون و زیره‌كی داواشیكرد كه‌وا سه‌ندیكای پزیشكانی عیراق به‌ بڕیاره‌كه‌یدا بچێته‌وه‌.

PUKmedia ئازاد شوكر/ كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket