}

راپه‌ڕین.. سیمینارێك له‌دژی مادده‌ی هۆشبه‌ر سازكرا

هەمەڕەنگ 03:48 PM - 2022-06-15

له‌ درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی ڕێكخراوی گه‌نجانی ڕاپه‌ڕین هه‌ڵستان به‌ ئاماده‌كردنی سیمینارێك له‌ژێر ناونیشانی كاریگه‌ر مادده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌سه‌ر ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌ران.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن سه‌رۆكی ئه‌م ڕێكخراوه‌كه‌ به ‌PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ له‌ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین كه‌خه‌ریكه‌ بابه‌تی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌حاڵه‌ته‌وه‌ ده‌بێت به‌ دیارده‌و پێویسته‌ چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌و هیوایه‌ی كه‌ خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان زیاتر هۆشیار ببێته‌وه‌و نزیك نه‌بنه‌وه‌ له‌ مادده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌ به‌كارهێنانی و بازرگانی كردن پێوه‌ی.

راشیگه‌یاند: ئه‌م سیمیناره‌مان له‌یه‌كێك له‌كافتریاندا ئه‌نجامدا كه‌جێگای كۆبونه‌وه‌ی گه‌نجانه‌ .

PUKmedia ئاراز ڕه‌سوڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket