}

خه‌ڵاتی باشترین ژووری بازرگانی به‌ سلێمانی به‌خشرا

کوردستان 01:00 PM - 2022-06-15

به‌ئاماده‌بوونی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خه‌ڵاتی باشترین ژووری بازرگانی عیراق به‌ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به‌خشرا.

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی(ی.ن.ك) و سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌نده‌كانی (سلێمانی، چه‌مچه‌ماڵ، گه‌رمیان، راپه‌ڕین، شاره‌زوور)، ئه‌مڕۆ ١٥ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢، به‌شداریكرد له‌ مه‌راسیمی رێزلێنان له‌ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌لایه‌ن یه‌كێتی ژووره‌ بازرگانییه‌كانی عيراقه‌وه‌.

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌وته‌یه‌كیدا پیرۆزبایی ئه‌م رێزلێنانه‌ی له‌سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كرد كه‌ وه‌ك چالاكترین ژوور له‌بواری داهێنان و بازرگانی و وه‌به‌رهێناندا دیاریكراوه‌، هاوكات هیوای خواست ئه‌م خه‌ڵات و رێزلێنانه‌ ببێته‌ پاڵنه‌رێكی به‌هێز تاوه‌كو باشتر خزمه‌ت به‌ كه‌رتی تایبه‌ت بكه‌ن، رۆڵی زیاتریان هه‌بێت له‌ به‌هێزكردنی ئابووری و بوژاندنه‌وه‌ی بازاڕ له‌ هه‌رێمدا. 
PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket