riklam

ئه‌ڵمانیا ..هه‌ڵاوسانی ئابووری ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار ده‌كات

جیهان 12:34 PM - 2022-06-15

له‌ئه‌نجامی به‌رپابوونی جه‌نگی روسیا و ئۆكرانیا و به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی، ئه‌ڵمانیا ڕووبه‌ڕووی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ و هه‌ڵاوسانی ئابووری گه‌وره‌بۆته‌وه‌، به‌پێی راگه‌یه‌نراوی نووسینگه‌ی ئابووری وڵات كه‌ دوێنێ ده‌رچووه‌، رێژه‌ی هه‌ڵاوسانی ئابووری گه‌یشتۆته‌ 7.9٪ و به‌مه‌ش له‌ 50 ساڵی ڕابردوودا وێنه‌ی نه‌بووه‌.

ده‌زگاكه‌ ده‌ڵێت: نرخی به‌رهه‌می كشتوكاڵی به‌ڕێژه‌ی 40٪ و نرخی دانه‌وێڵه‌ 77٪ و په‌تاته‌ 102٪ زیادی كردوه‌ به‌جۆرێك له‌ساڵی 1961 ه‌وه‌ گرانی بازاڕ به‌م شێوه‌یه‌ نه‌بووه‌، شایانی باسه‌، ئه‌و ره‌وشه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی كردۆته‌سه‌ر بواری ئابووری ونرخی موڵك و خانوو پشكه‌كانی بانك و سووی زۆر زیادكردوه‌.

PUKmedia بورهان ئه‌مین- ئه‌ڵمانیا
سه‌رچاوه‌/ Donaukurier 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket