riklam

تەندروستی سلێمانی هەنگاوێكی دیكەی مێژوویی تۆمار دەكات

کوردستان 11:54 AM - 2022-06-15

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت كە سیستمی تەندروستی دەبێتە دیجیتاڵی و هاووڵاتیان لە هەر بنكەیەكی تەندروستی دەتوانن بە نیشانی كارت لە خزمەتگوزارییەكانی تەندروستی سوودمەند بن.

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سیستمی تەندروستی بە ئەلیكترۆنی دەكرێت و مەڵبەند و بنكە تەندروستییەكان دەبێتە دیجیتاڵی و هاووڵاتیان چاودێری تەندروستی ودەرمان دەكەن لە ئەمڕۆوە مێژووی كەرتی تەندروستی سلێمانی دەچێتە قۆناغێكی نوێوە. 

وتیشی: پڕۆژەكە پڕۆژەیەكی قورسە چونكە پڕۆژەكە ئەلیكترۆنییە و چونكە كارمەندی نوێیمان بۆ دانەمەزراوە بەشێك لە كارمەندەكان ڕانەهاتوون بە سیستمەكە و ئێمە كۆڵنادەین و بەردەوام دەبین لەسەر ڕاهێنانەكان و بە هەوڵی هەموو لایەك پڕۆژەكە دەبەین بەڕێوە و ڕێكخراوی بیانی بودجەكەی بۆ تەرخان كردووین و پڕۆژەكە بە ئایندەی سلێمانی دەبێتە خەزینەیەكی زێڕین. 

 سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی پەتای سكچوون و ڕشانەوە وتیشی: بەڕێژەیەكی بەرچاو پەتای سكچوون و ڕشانەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوبۆتەوە و ئەمەش شتێكی چاوەڕوانكراو بوو بۆ ئێمە، و ساڵانە لەم وەرزەدا پەتای سكچوون زیاددەكات و ئەوەی كە جێی ترس و دڵەڕاوكێی ئێمەیە بە پێی ستانداردە جیهانییەكان هەر بە پێنج شەش ساڵ جارێك پەتای كۆلێرا بڵاودەبێتەوە كە یەكێكە لە خراپترین جۆرەكانی سكچوون و گومان دەكەین ئەمساڵ پەتای كۆلێرا بڵاوببێتەوە. 
 PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket