riklam

ئاهەنگی لەدایكبوونەكەیان بوو بە شین

جیهان 09:49 AM - 2022-06-15

لە ئاهەنگێكی لە دایكبوون لە شاری شەهریار لە نزیك تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران تەقینەوەیەك ڕوویدا و ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.

لەوبارەیەوە شاهین فەتحی بەڕێوە ڕێكخراوی مانگی سووری ئێرانی ڕایگەیاند: بەهۆی تەقینەوەیەك لە ئاهەنگی لەدایكبوون لە یەكێك لە ڕێستۆرانتەكانی شاری شەهریار لە نزیك تاران هەشت كەس گیانیان لەدەستداوە و چەند كەسێكیش برینداربوون. 

هۆكارەكەشی بۆ تەقینەوەی ئامێری تێكردنی هەوا بۆ میزەڵان گەڕاندەووە. 

هاوكات موجتەبا خالیدی وتەبێژی فریاكەوتنی ئێران ناسنامەی كوژراوەكانی ئاشكرا كرد و ڕایگەیاند: سێ منداڵی تەمەن سێ بۆ شەش ساڵان، سێ ژنی تەمەن 20 بۆ 40 ساڵان و پیاوێكی 50 ساڵ تەمەن لەو ڕووداوەدا كوژراون.
PUKmedia   ئاژانسەكان  




..

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket