riklam

سلێمانی.. نەخۆشخانە تایبەتەكەی كۆرۆنا بۆ توشبوانی سكچون و رشانەوە تەرخاندەكرێت

کوردستان 06:46 PM - 2022-06-14

لەسلێمانی نەخۆشخانەی شەهید د.هێمن كە تایبەتە بەچارەسەركردنتی توشبوانی كۆرۆنا تایەبت دەكرێت بە چارەسەركردنی حاڵەتەكانی سكچوون و رشانەوە.
سامان شێخ لەتیف وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: لەسەر راسپاردەی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دوایی چەندین كۆبوونەوەو گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكان و لیژنەی زانستی بەڕێوەبەرایەتی  نەخۆشخانەی د.شەهید هێمن ناسراو بە جمورییەكە بەڕووی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بكرێتەوە بۆ بوونی هەر كەیس و حاڵەتێكی سكچوون و رشانەوە كە پێویست بە داخڵبوون بكات.
وتیشی: مەبەست لەتەرخانكردنی ئەو نەخۆشخانەیە بۆ كەمكردنەوەی ئەو لۆدە زۆرەیە كە بەهۆی سەركردانیكردنەوە لەسەر نەخۆشخانەكانی تری سلێمانی بەتایبەت نەخۆشخانەكانی شارو د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان و ناوەندە تەندروستییەكانی دیكە دروستبووە.
ئەوەشی خستەڕوو: لەسبەینێوە هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی نەخۆشخانەی شەهید د.هێمن بكەن.
بەهۆی گۆڕینی كەشوهەواو بەرزبوونەوەی  پلەكانی گەرما رێژەیەكی زۆری حاڵەتی سكچوون و رشانەوە لە ناو گەورە ساڵان و منداڵاندا بڵاوبۆتەوەو پزیشكان و پسپۆڕانی تەندروستیش رێنمایی خۆپارێزی دەدەن بەهاووڵاتیان بەڕەچاوكردنی چەند رێنماییەك:
1- بەكارنەهێنانی ئەو بەروو بومانەی بەئاوی پیس ئاو دەدرێن.
2- شوشتنەوەی سەوزەو میوەبەباشی بەماددەی پەرمەنگەناتی پۆتاسیۆم.
3-   بەكارنەهێنانی ئەو خواردن و خواردنەوانەی دڵنیانیت لەپاك و خاوێنی.
4- دڵنیابوون لەسەرچاوەی ئاوی خواردنەوەو پاكڕاگرتنی.
5- شوشتنی دەستەكان بەباشی بە ئاوسابوون دوای دەست لێدان لەو كەرەستانەی دڵنیانیت لە پاكیان.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket