riklam

وەزیرێكی كابینەكەی ئیبراهیم ڕەئیسی دەستی لەكاركێشایەوە

جیهان 02:21 PM - 2022-06-14

بەهۆی گرانبوونی نرخی كاڵاكان و بەرزبوونەوەی ئاستی ناڕەزایەتییەكانی سەندیكاكان وەزیری كاری ئێران دەستی لەكار كێشایەوە.

حوجتوڵڵا عەبدولمەلكی وەزیری كاری ئێران دەستی لەكارەكەی كێشاەوە و نامەی دەست لەكاركێشانەوەی پێشكەشی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران كرد.

ئەمە یەكەمین وەزیرە لەكابینەكەی ڕەئیسیدا كە دەست لە كاردەكێشێتەوە.
 دوای ئەوەی كە سەندیكا و ڕێكخراوە پیشەییەكان ناڕەزایەتی خۆیان سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی كاڵاكان دەربڕی وەزیری كاری ئێران دەستی لەكاركێشایەوە. 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket