riklam

وه‌فدێكی یه‌كێتی سه‌ردانی حزبی دیموكراتی پێشكه‌وتنخوازی كورد ده‌كات

کوردستان 01:33 PM - 2022-06-14

ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ ئه‌مین بابه‌شێخ، لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان, به‌ ئاماده‌بوونی سالار سه‌رحه‌د خه‌لیفه‌ لێپرسراوی بۆردی په‌یوه‌ندییه‌ كوردستانییه‌كان و مامۆستا خالید ئه‌ندامی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌كان و مامۆستا عه‌زیز و هێمن ئه‌حمه‌د راوێژكارانی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان، سه‌ردانی نوسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حزبی دیموكراتی پێشكه‌وتنخوازی كورد له‌ سوریایان كرد له‌ سلێمانی، به‌بۆنه‌ی یادی 65 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و حزبه‌ تێكۆشه‌ره‌وه‌.

حزبی دیموكراتی پێشكه‌وتنخوازی كورد له‌ سوریا، به‌ هه‌وڵ و تێكۆشان و قوربانی و خه‌باتی خوالێخۆشبوو مامۆستا حه‌مید ده‌روێش و ده‌یان سه‌ركرده‌ جوامێرو نیشتمان په‌روه‌ر دامه‌زراوه‌ و تائێستاش به‌رده‌وامن له‌خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی و نه‌ته‌وه‌یی بۆ چه‌سپاندن و به‌ده‌ستهێنانی مافی گه‌لی كوردمان له‌ رۆژئاوای كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ دانوستان و لێكتێگه‌یشتن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket