riklam

خاتوو شاناز سه‌ردانی پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتنخوازی كورد له‌ سوریا ده‌كات

ی ن ک 12:18 PM - 2022-06-14

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی(ی.ن.ك) و سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌نده‌كانی (سلێمانی، چه‌مچه‌ماڵ، گه‌رمیان، راپه‌ڕین، شاره‌زوور)، ئه‌مڕۆ ١٤ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢، له‌شاری سلێمانی، هاوڕێ له‌گه‌ڵ جه‌زا سه‌ید مه‌جید لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبه‌كه‌یانه‌وه‌ سه‌ردانی باره‌گای پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتنخوازی كورد له‌ سوریا-ی كرد.

له‌و سه‌ردانه‌دا، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی چه‌پكه‌گوڵ و په‌یامی پیرۆزبایی بۆ ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتنخوازی كورد له‌ سوریا، هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ راپه‌راندنی ئه‌ركه‌ نیشتمانی‌ و نه‌ته‌وه‌یی ‌و دیموكراسیه‌كاندا بۆ خواستن.

له‌به‌شێكی دیداره‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ عه‌لی شه‌میدن نوێنه‌ری پارته‌كه‌ له‌ هه‌رێم بارودۆخی ئێستای رۆژئاوای كوردستان گفتوگۆی له‌سه‌ركرا، جه‌خت له‌ گرنگیی هاریكاریی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان پارت و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان و پاراستنی گیانی ته‌بایی و برایه‌تیی له‌نێوانیاندا كرایه‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket