riklam

مه‌كته‌بی سیاسی پیرۆزبایی له‌پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتنخوازی كورد ده‌كات

کوردستان 11:22 AM - 2022-06-14

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بۆ 65 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتنخوازی كورد له‌ سوریا په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوده‌كاته‌وه‌.

مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك به‌بۆنه‌ی 65 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتنخوازی كورد له‌ سوریا، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی پارته‌كه‌ كردو رایگه‌یاند، هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازین له‌ پێناو خزمه‌ت و گه‌یاندنی گه‌له‌كه‌مان له‌رۆژئاوی كوردستانی خۆشه‌ویست به‌ ماف و ئازادییه‌كان و خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی. مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ په‌یامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد حزبه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان، حزبێكی دێرین و له‌مێژینه‌ی رۆژئاوای كوردستانه‌، یه‌كه‌م پارتی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی كوردییه‌ له‌رۆژئاوای كوردستان دامه‌زراوه‌ و به‌هه‌وڵ و تێكۆشان و قوربانیی خه‌باتی ده‌یان سه‌ركرده‌ و هاوڵاتی به‌رده‌وامی پێدراوه‌، له‌دیرۆكی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان جێده‌ستتان دیاره‌و شانازی زۆرتان به‌رده‌كه‌وێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ هه‌ر له‌م یاده‌ پرشكۆیه‌ سڵاو ده‌نێرین بۆ رۆحی مامۆستا حه‌مید ده‌روێش كه‌ دێرینترین سیاسه‌تمه‌داری رۆژئاوای كوردستانه‌ و هاورێ و دۆستی دێرینی سه‌رۆك و رابه‌ری كۆچكردوو  مام جه‌لال بوو كه‌ له‌ چه‌ندین قۆناغ و وێستگه‌ی ژیانیاندا پێكه‌وه‌ خه‌باتیان بۆ  مافه‌ ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان كردوه‌ و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییان له‌م دوو پارچه‌یه‌ كوردستان گرێداوه‌. هه‌ر له‌ په‌یامه‌كه‌دا مه‌ته‌بی سیاسی ته‌ئكیدی له‌ یه‌كریزی و پێكه‌وه‌یی هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌ رۆژئاوای كوردستان كرده‌وه‌ له‌ پێناو گره‌نتی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و مافی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان، راشیگه‌یاند هانی هه‌موو لایه‌ن و هێزه‌ سیاسیه‌كان ده‌ده‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌ پێشه‌وه‌ی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ببینن و ناكۆكیه‌كانیان به‌لاوه‌بنێن و یه‌كده‌ست و یه‌ك هه‌ڵوێست به‌ره‌نگاری هه‌موو ئاڵانگارییه‌كان ببنه‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket