riklam

‎سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لەژمارەیەك كەسایەتی موسڵ دەكات

ی ن ک 09:55 PM - 2022-06-13

 سەعدی ئەحمەد پیرە بە ئامادەبوونی ههەرێم كەمال ئاغا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری هەولێر پێشوازیكرد لە ژمارەیەك كەسایەتی شاری موسڵ كە پێكهاتبوون لە شێخ زەید محەمەد تاهیر عەبد رەبو ئەمیری قەبیلەی جبور لە عیراق و جیهان و ژمارەیەك كەسایەتی. 
‎لەدیدارەكەدا سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بەمێژووی دێرینی نێوان گەلی كوردو سەرجەم پێكهاتەكانی موسڵ و دەوروبەری كرد، هاوكات تیشكی خستەسەر بارودۆخی سیاسی ناوچەكە بەگشتی و هەرێمی كوردستان و عیراق بەتایبەتی ئاماژەی بەوەكرد كە سیستمی فیدڕاڵی لە عیراقدا بەشێوەیەكی تەواو بەهەموو ووردەكارییەكانیەوە جێبەجێ بكرێت دەبێتە هۆی سەقامگیری زیاتر و پێشكەوتنی ناوچەكەو پارێزگاكانی عیراق .
‎لە تەوەرێكی تری دیدارەكەدا قۆناغەكانی گرنگی پێدانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بە شاری موسڵ و بەهێزتركردنی پەیوەندییە سیاسی و  كۆمەڵایەتیەكانی پێكهاتەكانی شارەكە گفتۆگۆی لەسەر كرا ، بەتایبەتی خوالێخۆشبوو سەرۆك مام جەلال هەمیشە تەئكیدی لەسەر گرنگی و بایەخی موسڵ و موسڵاوییەكان دەكرد لەسەرئاستی عیراق و ناوچەكە.
‎لە كۆتایی دیدارەكەدا سەعدی ئەحمەد پیرە وەك رێزلێنانێك بۆ وەفدی میوان لۆگۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی وەك دیاری پێشكەشكردن.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket