riklam

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: ئەوەی بەرامبەر خانەوادەی تاریقی بەقاڵ روویدا قبوڵكراو نیە

کوردستان 09:08 PM - 2022-06-13

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئێوارەی ئەمڕۆ ١٣ی ٦ی ٢٠٢٢، لەشاری سلێمانی، سەردانی دایك و خوشك و خانەوادەی تاریقی بەقاڵی كردو نیگەرانی خۆی لەمامەڵەی نەشیاوی چەند كارمەندێكی ھێزەكانی پۆلیس بەرامبەر خانەوادەكەیان دەربڕی. 
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند: لە دوای ئاگاداركردنەوەم و بینینی تۆماری ڤیدیۆیی رووداوەكە زۆر نیگەران بووم، زۆر بەداخەوەم، ئەو جۆرە مامەڵەكردنە هەرگیز مایەی قبوڵ كردن نییە.
دوای پرسینەوە لەشێوازی بەڕێوەچوونی رێكارە یاساییەكانی تایبەت بە كەیسی تاریقی بەقاڵ، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بڕیاریدا كە پارێزەرێكیان بۆ دابین بكات و پێشیڕاگەیاندن پشتیوانتان دەبم و وەك یەكێتیش پارێزەری مافەكانتان دەبین و بۆ كارئاسانی و باشتر راییكردنی كاروبارو مامەڵە یاساییەكانیش، پارێزەرێك بۆ كەیسەكە دابین دەكەم بۆ داكۆكیكردن لەمافەكانتان. 
لای خۆیانەوە، خانەوادەی تاریقی بەقاڵ سوپاسگوزاری خۆیان بۆ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەربڕی كە بەدەنگ خانەوادەكەیانەوە هاتووەو پشتیوانیان دەكات.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket