riklam

بەدواداچوون بۆ چارەنوسی پێشمەرگە دیلەكانی كەركوك دەكرێت

کوردستان 02:40 PM - 2022-06-13

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەیدا كە ئەمڕۆ 13-6-2022 لەهۆڵی ناوەندی دیالۆگ لەشەقامی كۆماری شاری كەركوك بەڕێوەچوو بەڵێندرا بەدواداچوونی یاسایی بۆ چارەنوسی پێشمەرگە دیلەكانی كەركوك بكرێت.
لەكۆنگرەكەدا كە لەلایەن ژمارەیەك چالاكوانی كەركوكەوە رێكخرابوو رایانگەیاند: لەڕووی یاساییەوە بەدواداچوون بۆ ئەو كەیسە دەكەن.
لەو روەوە لەتیف فاتیح فەرەج چالاكوانی كەیسی جینۆساید وتی: دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی لەژێرخاكنانی ئەو پێشمەرگانە لەلایەن بەرپرسێكی دەستگیركراوی داعشەوە بەدواداچوون بۆ كەیسی پێشمەرگە دیلەكان دەكەین.
هاوكات هەژار كاكەیی پارێزەریش لەكۆنگرەكەدا رایگەیاند:  رێكخراوە جیهانیەكان لەو كەیسە ئاگادار دەكەینەوە بۆ ئەوەی كەیسی شەهیدكردنی ئەو پێشمەرگانە وەك بەشێك لەجینۆسایكردنی گەلی كورد لەسەر دەستی داعش بناسێنرێت.
PUKmedia   محەمەد ئەحمەد – كەركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket