riklam

بۆردی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتی سەردانی مەزاری عەبدولڕەزاق فەیلی دەكات

کوردستان 02:03 PM - 2022-06-13

لە چوارەمین ساڵیادی كۆچی دوایی عەبدولڕەزاق فەیلیدا، بۆردی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەردانی مەزاری خوالێخۆشبوویان كرد و تاجە گوڵینەی رێز و وەفایان لەسەر گڵكۆكەی دانا.

لە چوارەمین ساڵیادی هەڵكشانی هەسارەیەك لە حەوتەوانەكەی یەكێتی و سۆفی تەریقەتی كوردایەتی و پێكەوە ژیان و لێبوردەیی رەوانشاد عەبدولڕەزاق فەیلی ـ دا، ئەمڕۆ رێكەوتی 13-6-2022، سەركەوت محەمەد غفور ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەیاوەری هەڤاڵانی بۆردی پەیوەندییەكانی دەرەوە، سەردانی مەزاری خوالێخۆشبوو عەبدولڕەزاق فەیلی ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری (ی.ن.ك) یان كرد و تاجە گوڵینەی رێز و وەفایان لەسەر گڵكۆی پیرۆزی دانا بەڵێنیان دووپات كردەوە كە درێژە پێدەری رێبازە پیرۆزەكەیان بن .

عەبدولڕەزاق فەیلی تێكۆشەرێكی ماندووی ڕێگای خەبات و كوردایەتی و ھاوڕێ و  ھاوخەباتی چەند ساڵەی مام و رابەرمان سەرۆك مام جەلال بوو، لە تەمەنی پڕ بەخشش و خەباتی سیاسی خۆیدا، هەمیشە لەگەڵ ئاشتی و ئارامی و پێكەوەژیان بووە و هەتا دواین ساتەكانی ژیانی داكۆكی كارێكی سەرسەختی یەكڕیزی گەلی كورد بوو، هەموو هەوڵ و ماندووبوونێكی لەپێناو پاراستنی یەكێتی ناو یەكێتی بوو .

سەری ڕێزو نەوازش دادەنەوێنین لە ئاست  گڵكۆی پیرۆزی خوالێخۆشبوو سەرۆك مام جەلال و عەبدولڕەزاق فەیلی و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاری كوردستان،

PUKmedia بۆردی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket