riklam

سەرۆكی فنلەندا: بەبێ سوید نابینە ئەندامی ناتۆ

جیهان 11:58 AM - 2022-06-13

سەرۆكی فنلەندا ڕایگەیاند: وڵاتەكەی بەبێ سوید نابێتە ئەندامی ناتۆ.

ساولی نیتیستیو سەرۆك كۆماری فنلەندا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ یەنس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتی ناتۆ ڕایگەیاند: دۆسیەی فنلەندا و دۆسیەی سوید یەك دۆسیەن و دەست لەناو دەستی یەكتر دەنێین بۆ بەرەو پێشەوەچوون.

هاوكات سكرتێری گشتی ناتۆ ڕایگەیاند: هیچ كاتێكی دیاریكراو بۆ ئەندامبوونی سوید و فنلەندا دیاری نەكراوە و ڕاشیگەیاند ناتۆ هەوڵدەدات كێشەكانی نێوان توركیا و سوید و فنلەندا چارەسەر بكات. 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket