riklam

شێخان.. هەزاران تۆن گەنم لە جوتیاران وەردەگیرێت

کوردستان 10:25 AM - 2022-06-13

دوای دەستپێكردنی درۆینەی گەنم لە سنووری قەزای شێخان، لە ڕۆژی 29-5-2022 دەستكراوە بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران. 

لەوبارەیەوە نازم محەمەد بەڕێوەبەری سایلۆی شێخان بە PUKmedia ی وت: تا ئێستا توانیویانە 14 هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی سنوورەكە وەربگرین و پڕۆسەكەش بەردەوامە. 

 وتیشی: ئێمە لەسەر ئالییەت و ڕاسپاردەكانی وەزارەتی بازرگانی دەچین یەك پلەی وەردەگرێت بۆ هەر تۆنێك 850 هەزار دینار دەبێت.

 وتیشی: سایلۆی شێخان توانای وەرگرتنی 85 هەزار تۆن گەنمی هەیە و جوتیارانی پارێزگای دهۆك بە هەموو قەزا و ناحیەكانی دەتوانن گەنمەكانیان بهێنن و ئێمە وەری دەگرین. 
PUKmedia کۆسرەت فەیسەڵ كەتۆ 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket