}

پرسه‌نامه‌ی مه‌حمود سه‌نگاوی بۆ كۆچی دوایی مسته‌فا سه‌رگه‌ڵویی

پرسەنامە 10:46 PM - 2022-06-12

مه‌حمود سه‌نگاوی بۆ كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دێرین مسته‌فا سه‌رگه‌ڵویی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌...
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی له‌ناكاوی ھاوڕێ و ھه‌ڤاڵ و ھاوسه‌نگه‌رمان، فه‌رمانده‌ و تیكۆشه‌ری دێرین، كه‌ڵه‌ شۆڕشگێڕی دیاری شۆڕشی نوێ ، كادری سه‌نگین و به‌ویقاری (ی.ن.ك) خوالێخۆشبوو كاك(مسته‌فا سه‌رگه‌ڵویی)م یست. بۆ یٔه‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌ له‌ ناخی دڵمه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆم یٔاراسته‌ی ته‌واوی یٔه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێز و تێكۆشه‌ره‌كه‌یان و ھاوڕێ و ھاوسه‌نگه‌رانی خوالێخۆشبووو ده‌كه‌م و بۆ یٔه‌م خه‌مه‌ له‌ ناخی دڵمه‌وه‌ هاوبه‌شی خه‌میانم.

خوالێخۆشبوو كاك مسته‌فا، به‌ ھه‌ق تێكۆشه‌ری سه‌ر ڕاست  و دڵسۆزێكی ڕاسته‌قینه‌ی شۆڕش و گه‌ل، پڕاوپڕ له‌ شكۆ و  ھه‌ڵوێست و خۆنه‌ویستی، ته‌یارێكی گۆڕه‌پانی نه‌به‌زین و سه‌ربازێكی ونی ڕێگای ڕزگاری خاكی كوردستان بوو.

كاك مسته‌فا، بۆ گه‌له‌كه‌ی درێغی نه‌كرد و بۆ (ی.ن.ك) و ئێمه‌ش وه‌ك ھاوڕێ و ھه‌ڤاڵانی سه‌ره‌وه‌ری زۆری به‌جێهێشت، چه‌نده‌ سه‌خته‌ نوسینی من باسی مه‌زنی و گه‌وره‌یی و سه‌روه‌ریه‌كانی كاك مسته‌فا بكات، بۆ ئه‌م كۆچه‌ی كۆڵێك خه‌م و په‌ژاره‌ دایگرتم، برینیكی تر له‌ ناخما سه‌ری كرده‌وه‌، به‌ڵام ڕێگای خه‌باتی ئه‌و، گه‌وره‌ی بیر و ئامانجه‌كانی ئه‌و، دڵسۆزی و پاكی كه‌سێتی ئه‌و وامان لێده‌كات هێنده‌ی تر له‌سه‌ر ڕێبازی كوردایه‌تی به‌ جۆش و خرۆشتربین.

له‌ كۆتایدا، هه‌زاران سڵاو له‌ ڕۆحی به‌رزه‌ فڕت كاك مسته‌فا گیان، ڕێبازت ڕوون و پڕ ڕێبوار بێت، به‌لێن بێت كێلی به‌رزی مه‌زارتان دوورنمای خه‌باتمان بێت.

انا لله‌ و انا الیه‌ راجعون

برای دڵسۆزتان
مه‌حمود سه‌نگاوی

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket