عیراق و ئێران گرنگی زیاتر به‌مۆزه‌خانه‌كان ده‌ده‌ن
عیراق 08:10 PM - 2022-06-12
حه‌سه‌ن نازم وه‌زیری رۆشنبیری و گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واری فیدڕاڵی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه تاوتوێیكرد له‌باره‌ی شێوازی هاوكاری نێوان مۆزه‌خانه‌كانی عیراق و ئێران و ئاڵوگۆڕی زانیارییه‌كان و خستنه‌كاری ته‌كنه‌لۆژیای نوێ له‌كاری مۆزه‌خانه‌دا.
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و گه‌شتوگوزارو شوێنه‌وار له‌حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه باسی له‌وه‌شكردووه كه حه‌سه‌ن نازم ئه‌مڕۆ له‌میانی سه‌ردانێكیدا بۆ مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئێران له‌تاران چاویكه‌وتووه به‌ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی خرابوونه‌ڕوو له‌تابلۆو پارچه‌ی شوێنه‌واری و ده‌ستنووس و شتی به‌نرخ و گرانبه‌ها كه مێژووه‌كانیان بۆ چه‌ند قۆناغێكی جیاواز له‌شارستانی ئێرانی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووشه كه وه‌زیری رۆشنبیری به‌هاوڕێیه‌تی له‌یس مه‌جید حسێن سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی شوێنه‌وارو كه‌له‌پوور و ژماره‌یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی ناو وه‌زاره‌ت چه‌ند هۆڵێكیان له‌مۆزه‌خانه به‌سه‌ركردۆته‌وه كه‌به‌یه‌كێك له‌به‌ناوبانگترین مۆزه‌خانه‌كانی جیهان داده‌نرێت.
راگه‌یه‌نراوه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه كه له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌دا وه‌فده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری گفتوگۆیان كردووه له‌باره‌ی شێوازی هاوكاریكردن له‌نێوان مۆزه‌خانه‌كانی عیراق و ئێران و گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری و خستنه‌كاری ته‌كنه‌لۆژیای نوێ له‌كاری مۆزه‌خانه‌داو ئاڵوگۆڕی سه‌ردانه زانستی و پێشخستنه‌كان له‌نێوان كادیرانی هه‌ردوو دامه‌زراوه‌كه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه، لای خۆیه‌وه به‌رپرسانی كارگێڕی مۆزه‌خانه‌ی ئێران ئاماده‌یی ته‌واوی خۆیان بۆ وه‌فدی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واری فیدڕاڵ ده‌ربڕیوه بۆ هاوكاریكردنی ئیداره‌ی ده‌سته‌ی گشتی شوێنه‌وارو كه‌له‌پوور له‌سه‌رجه‌م جومگه‌كانی كاری مۆزه‌خانه‌و ئه‌نجامدانی یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌و بواره گرنگ و كاریگه‌ره‌دا.
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری فیدڕاڵله‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئێران كه زیاتر له 300 هه‌زار پارچه‌ی شوێنه‌وار له‌خۆده‌گرێت و له‌سه‌ر رووبه‌ری 20هه‌زار مه‌تر دووجا دابه‌شبوون، له‌ڕووی رووبه‌رو هه‌مه‌چه‌شنه‌یی و جۆرێتی شوێنه‌واره‌كانی به‌یه‌كێكله‌مۆزه‌خانه به‌ناوبانگه‌كانی جیهان داده‌نرێت، جگه‌له‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌كه به‌مۆزه‌خانه‌ی دایك له‌ئێران داده‌نرێت، كه‌ئامانج لێی پاراستنی شوێنه‌واره‌كانی رابردوو و گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو و ره‌خساندنی تێگه‌یشتنی باشتر له‌نێوان گه‌لان و وڵاتانی جیهان، ئه‌و رۆڵه‌شی ئه‌و شوێنه‌وارانه هه‌یانبووه له‌دروستكردنی كه‌لتوورو شارستانیه‌تی جیهان و هه‌وڵدان بۆ به‌هێزكردنی زانیاری گشتی.
PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری فیدڕاڵ
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28