نوێنه‌ری یه‌كێتی له ھۆڵه‌ندا به‌شداری كۆنگره‌ی پارتی كاری ھۆڵه‌ندی ده‌كات
تاراوگە 12:43 PM - 2022-06-12
به‌ختیار به‌كر به نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، له‌سه‌ر بانگھێشتی ڕه‌سمی لایه‌نی به‌رامبه‌ر، به‌شداری كۆنگره‌ی پارتی كاری ھۆڵه‌ندی ده‌كات و په‌یامێكی نووسراوی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌گه‌یه‌نێته سه‌رۆكایه‌تی پارته‌كه.
كۆنگره‌ی سۆسیال دیموكراته‌كانی ھۆڵه‌ندا، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌مه 11-6-2022 له شاری نیووخاین، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری یه‌كێتی و نوێنه‌رانی چه‌ندین پارت و ڕێكخراوی سیاسی جیھانی، ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد. به‌ده‌ر له به‌شداری كردن، نوێنه‌ری یه‌كێتی له هۆڵه‌ندا كه به‌شداری بوو له‌كۆنگره‌كه، نامه‌یه‌كی فه‌رمی تایبه‌تی یه‌كێتی له ئاستێكی باڵای حزبیدا ، گه‌یانده سه‌رۆكایه‌تی پارتی كار و له یه‌كێك له پانێڵه‌كان، بابه‌تێكی پیشكه‌ش كرد سه‌باره‌ت به دوایین گۆڕانكارییه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا.
نوێنه‌ره به‌شداربووه‌كه‌ی یه‌كێتی به میدیای یه‌كێتی ڕاگه‌یاند: كه كۆنگره‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌ڤچووه و ده‌رفه‌تێكی باش بووه بۆ گه‌یاندنی په‌یامی سیاسی و سازدانی دیداری دووقۆڵی له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان له پارته چه‌پ و دیموكراته‌كانه‌كان به‌گشتی و ده‌سته‌خوشكه‌كانمان به‌دیاریكراوی. هه‌ر له‌كۆنگره‌كه به جیا نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌گه‌ڵ به‌رپرسیاری مه‌كته‌بی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی پارتی چه‌پی سه‌وزی هۆڵه‌ندی كۆبۆته‌وه.
پارتی كاری هۆڵه‌ندی، پارتێكی (سۆسیال دیموكرات)ه وھاوتای یه‌كێتی، ه‌ندامی خێزانی سۆسیالیست ئینته‌رناسیۆنال و هاوپه‌یمانی پێشكه‌وتووخوازه، له‌ساڵی ١٩٤٦ دامه‌زراوه و یه‌كێكه له پارته ڕه‌سه‌نه‌كان، به‌درێژایی مێژوو ئه‌گه‌ر له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بووبن ئه‌وا ھه‌میشه ئۆپۆزیۆنێكی به‌ھێز و ڕێزلێگیراو بوونه. له ئێستادا به‌رنامه‌ی پێشڕه‌وی كردنییان ھه‌یه له فراوانكردنی به‌ره‌ی چه‌پ له ھۆڵه‌ندا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ پارتی چه‌پی سه‌وزی ھۆڵه‌ندی جۆرێك له نزیك بوونه‌وه ھه‌یه له‌نێوانیاندا به دوورنازاندرێ بۆ داھاتوو بیرۆكه‌ی پێكھێنانی لیستی ھاوبه‌ش و تێكه‌ڵكردنی فڕاكسیۆنه‌كان ببه‌نه قۆناغی جێبه‌جێكردن و تا ئاستی یه‌كگرتن ھه‌نگاوبنێن. له یه‌كه‌م ھه‌نگاودا ھه‌ریه‌ك له كۆنگره‌ی پارتی كار و پارتی چه‌پی سه‌وز بڕیاریاندا كاری پێكه‌وه‌یی ئه‌نجام بده‌ن و فڕاكسیۆنی ھابه‌شییان ھه‌بێت له ژووری یه‌كه‌می په‌رله‌مان كه ھاوشێوه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانه.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24