}

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ره‌خۆشی له‌بنه‌ماڵه‌ی مسته‌فا سه‌رگه‌ڵوویی ده‌كات

پرسەنامە 11:35 AM - 2022-06-12

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی فه‌رمانده‌ و پێشمه‌رگه‌ی دێرین مسته‌فا سه‌رگه‌ڵوویی، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

به‌ڕێزان بنه‌ماڵه‌ و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی كاك مسته‌فا سه‌رگه‌ڵوویی.

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ ھه‌واڵی كۆچی دوایی فه‌رمانده‌ و پێشمه‌رگه‌ی دێرین، كاك (مسته‌فا سه‌رگه‌ڵوویی)مان پێگه‌یشت.
بۆ ئه‌م خه‌مه‌ گه‌وره‌یه‌ پرسه‌ و ھاوخه‌می خۆمان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان، هه‌ڤاڵان و هاوسه‌نگه‌رانی ده‌كه‌ین.
كاك مسته‌فا سه‌رگه‌ڵوویی كه‌سایه‌تییه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ر و شۆڕشگێڕ بوو، هه‌ر بۆیه‌ به‌شێكی زۆری ته‌مه‌نی له‌پێناو خه‌بات بۆ خاكی كوردستان و سه‌ربه‌رزیی یه‌كێتی به‌سه‌ربرد. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردبوو خۆشه‌ویستی هه‌موولایه‌ك بێت.
رۆحی كاك مسته‌فا سه‌رگه‌ڵوویی شادبێت و خوای گه‌وره‌ سه‌بووری به‌هه‌موولایه‌ك ببه‌خشێت.


دڵسۆزتان 
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی 
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان 
١٢ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket