}

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی هۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌چوو

تاراوگە 10:03 AM - 2022-06-12

به‌ سه‌رپه‌شتی پۆڵا سیروان تاڵه‌بانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و  لێپرسراوی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ، ناوه‌ندی هۆڵه‌ندا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجامدا.

پۆڵا سیروان تاڵه‌بانی لێپرسراوی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕۆژی  شه‌ممه‌ 11-6-2022  به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵ سه‌ید عه‌لی كارگێڕی ده‌ره‌وه‌ و فارس لێپرسراوی ناوه‌ندی هۆڵه‌ندا  و لێپرسراوی به‌شه‌كان و به‌رپرسی كه‌رته‌كانی سنوری چالاكی ناوه‌ندی هۆڵه‌ندا و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئه‌ندامان و كادر و پێشمه‌رگه‌ی دێرین  كۆبونه‌وه‌یه‌كی پڕ بایه‌خیان سازدا.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ساتێك بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له‌ گیانی پاكی سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری كورد و كوردستان ده‌ستیپێكرد.
 هه‌ڤاڵ فارس لێپرسراوی ناوه‌ندی هۆڵه‌ندا به‌ناوی هه‌ڤاڵانی ناوه‌ندی هۆڵه‌نداوه‌ به‌ گه‌رمی به‌خێرهاتنی هه‌ڤاڵ پۆڵا تاڵه‌بانی كرد و  به‌ كورتی مێژووی كارو چالاكیی ناوه‌ندی هۆڵه‌ندای باس كرد و هه‌ڤاڵانی به‌شداربووی ناساند.
پاشان هه‌ڤاڵ پۆڵا تاڵه‌بانی  تیشكی  خسته‌ سه‌ر كێشه‌كانی نێوان عێراق و  هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌ سه‌ر كاروباره‌كانی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ و باسی له‌ هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێزیان كرد به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ئاماژه‌دان به كاری هاوبه‌ش له  پێناو سه‌رخستنی مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌. 
پاشان ده‌رگای گفتووگۆ به‌ ڕووی هه‌ڤاڵانی ئاماده‌ بوودا كرایه‌وه‌ گفتوگۆی چڕ و پڕ كرا له‌سه‌ر كاری داهاتوو بره‌ودانی زیاتر به‌ ڕێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه‌.
كۆبونه‌وه‌كه‌ دوای 4 سه‌عات به‌ سه‌ركه‌وتویی كۆتایی هات.
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket