riklam

ئەمریكا.. بۆ گۆڕینی یاسای چەك هەڵگرتن خۆپیشاندان دەكرێت

جیهان 09:54 AM - 2022-06-12

بەهەزاران كەس لە شارەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان ئەمریكا بۆ گۆڕینی یاسای چەك هەڵگرتن ڕژانە سەر شەقامەكان و داوا دەكەن كە یاسای چەك هەڵگرتن هەموار بكرێتەوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە تاوان و كوشتن بگیرێت.

پاش كوژرانی 19 منداڵ لە یەكێك لە قوتابخانەكانی ویلایەتی تەكساس هاووڵاتیانی ئەمریكا بە دروشمی " بۆ پاراستنی گیانمان خۆپیشاندان دەكەین" ڕژانە سەر شەقامەكان و داوای گۆڕینی یاسای چەك هەڵگرتن دەكەن. 

خۆپیشاندانەكان لە 450 شوێن لەسەرتاسەری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەڕێوەچوو. 

 هاوكات بایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەنگی خۆی خستە پاڵ دەنگی خۆپیشاندەران و داوای لە كۆنگرێسی ولاتەكەی كرد هەنگاوی جدی بۆ گۆڕینی یاسای چەك هەڵگرتن بنێت. 
PUKmedia  ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket