}

كۆیه‌..كۆڕێك بۆ نوسه‌ر ستار محه‌مه‌د ئه‌مین سازده‌كرێت

کوردستان 08:35 PM - 2022-06-11

له‌كۆیه‌ ھه‌ردوو كتێبی (بۆ ئه‌وه‌ی راستییه‌كان ون نه‌بن له‌زاری كه‌مال محیه‌دین - حه‌مید ره‌شاش و توله‌رێیه‌كانی كوردایه‌تی ) مه‌راسیمی ناساندنی بۆ ده‌كرێت.

له‌زانكۆی كۆیه‌، ناوه‌ندی ھه‌ولێری مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی، كۆڕێك بۆ نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس ستار محه‌مه‌د ئه‌مین سازده‌كات.

له‌درێژه‌ی چالاكییه‌كانیدا، ناوه‌ندی هه‌ولێری مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی (ی.ن.ك) مه‌راسیمی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ھه‌ردوو كتێبی (بۆ ئه‌وه‌ی راستییه‌كان ون نه‌بن له‌زاری كه‌مال محیه‌دین - حه‌مید ره‌شاش و توله‌رێیه‌كانی كوردایه‌تی) كه‌ بڵاوكراوه‌ی ناوه‌ندی ھه‌ولێری مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌، له‌ نوسینی نوسه‌رو رۆژنامه‌نوس ستار محه‌مه‌د ئه‌مین سازده‌كات.

شوێن/ زانكۆی كۆیه‌
سه‌عات/ 5ی ئێواره‌
دوو شه‌ممه‌ - 13ی حوزه‌یرانی 2022

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket