riklam

بۆ یه‌كه‌مینجار خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی كامه‌ران نه‌جم به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان 05:27 PM - 2022-06-11

له‌شاری سلێمانی ئاژانسی مێترۆگرافی یه‌كه‌مین رێوڕه‌سمی خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی كامه‌ران نه‌جم رێكده‌خات.

سه‌رتیپ عوسمان فۆتۆگرافه‌ر له‌ مێترۆگرافی له‌ لێدوانێكی رۆژانه‌مه‌وانی رایگه‌یاند: به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستگیرۆیی فۆتۆگرافه‌ران و ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی پێشبڕكێی بۆ كاری فۆتۆگرافی و ده‌رخستنی توانا شاراوه‌كان زیاتر له‌ ساڵێكه‌ له‌ ئاماده‌كاریداین و بانگه‌واز بۆ فۆتۆگرافه‌ر ، ڤیدیۆگرافه‌ر ، رۆژنامه‌نووسان كرا تا له‌ ھه‌رشوێنێكی ئه‌م جیھانه‌ن به‌ به‌رھه‌مه‌كانیان به‌شداری خه‌ڵاتی كامه‌ران بكه‌ن و  بابه‌ته‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن كه‌ له‌سه‌ر دووئاستی گشتگیر كاره‌كان رێكخراون و خه‌ڵات ده‌به‌خشرێت .

یه‌كه‌میان بریتییه‌ له‌ خه‌ڵاتی رۆژنامه‌وانیی كامه‌ران كه‌ بڕی ١٢ ھه‌زار دۆلار ده‌به‌خشرێته‌ رۆژنامه‌نووسێكی براوه‌ كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ بواره‌كاندا وه‌ك پرۆژه‌ی درێژمه‌ودا كاری كردوه‌ .

دووھه‌مشیان خه‌ڵاتی یادكردنه‌وه‌ی كامه‌ران ده‌به‌خشرێته‌ خێزانی فۆتۆگرافه‌رێك كه‌له‌كاتی كاره‌كه‌یدا بێسه‌روشوین بووه‌ ، ئه‌مه‌ش له‌پێناو وننه‌كردنی ئه‌زموون و ژیانی ئه‌و سه‌ربازه‌ ونانه‌ی كه‌ به‌ زومی كامێراكانیان خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی و به‌ھا مرۆییه‌كانیان كردووه‌ و ژیانیان به‌خشیییه‌وه‌ به‌ پیشه‌كه‌یان .
ژماره‌یه‌ك دادوه‌ریش كه‌ پێكھاتوون له‌ كه‌سانی پسپۆڕو شاره‌زا ھه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ بابه‌ته‌ پێشكشكراوكان كردووه‌و بێلایه‌نانه‌ بڕیار له‌وه‌ ده‌ده‌ن كێ ده‌بێته‌ براوه‌كانی خه‌ڵاتی ئه‌مساڵ كه‌ سبه‌ینێ له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌دا ئاشكراده‌كرێت .

خه‌ڵاتی كامه‌ران، به‌ناوی فۆتۆگرافه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری ئاژانسی مێترۆگرافی كامه‌ران نه‌جمه‌وه‌ ناونراوه‌ كه‌ 12ی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 له‌كاتی رووماڵكردنی شه‌ڕی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش برینداربوو و تاوه‌كو ئێستاش بێسه‌روشوێنه‌.

خه‌ڵاتی كامه‌ران ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مجار سازده‌كرێت و ده‌بێته‌ رێوڕه‌سمێكی ساڵانه‌ و له‌لایه‌ن ئاژانسی مێترۆگرافیه‌وه‌ زه‌مینه‌ ده‌ڕه‌خسێنرێت  بۆ ھه‌موو ئه‌و فۆتۆگرافه‌ر ، ڤیدیۆگرافه‌ر ، رۆژنامه‌نووسانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌ پیشه‌كه‌یاندا داھێنان بكه‌ن و خزمه‌ت بكه‌ن ، یاخود له‌رێگای زومی كامێراكانیان خزمه‌تی كۆمه‌ڵگایان كردووه‌ و بونه‌ته‌ قوربانی و ژیان وئه‌زموونیان به‌ بیرده‌ھێنرێته‌وه‌ .

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket