riklam

حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بڕیارێكی نوێ بۆ په‌نابه‌ران ده‌رده‌كات

جیهان 04:53 PM - 2022-06-11

حكومه‌تی نوێی ئه‌ڵمانیا كه‌ به‌كابینه‌ی ترافیكی سه‌وزو سورو زه‌رد ناسراوه‌ بڕیاریداوه‌ كه‌ یاساكانی تایبه‌تی په‌نابه‌ران هه‌موار بكاته‌وه‌و ده‌رفه‌تێك بداته‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌مێك ساڵه‌ چاوه‌ڕوانی مافی په‌نابه‌رێتی ده‌كه‌ن، به‌پێی لێدوانێكی "نانسی فیزه‌ر" وه‌زیری ناوخۆ حكومه‌ت به‌پێی پرۆژه‌یه‌ك كه‌پارته‌كانی ناو هاوپه‌یمانێتی له‌سه‌ری رێككه‌وتون و ناویان لێناوه‌" هه‌لی مافی مانه‌وه‌" هه‌موو ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ سه‌روو پێنج ساڵه‌ له‌ئه‌ڵمانیا ده‌ژین و به‌په‌نابه‌ر و بڕیاری دیپۆرتكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌رچووه‌و دولدۆنگیان هه‌یه‌، به‌ڵام به‌هۆكارێك پرۆسه‌كه‌ راگیراوه‌، به‌وپێیه‌ی كۆچبه‌ران مافی مانه‌وه‌یان پێ ده‌به‌خشرێت به‌مه‌رجێك زمان فێربن و پشت به‌خۆیان ببه‌ستن بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیان" واته‌ سۆسیال وه‌رنه‌گرن" ئه‌و بڕیاره‌ ئه‌وانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌به‌تاوانێكی تیرۆریستی یان كه‌تنێكی گه‌وره‌ مه‌حكوم كراون.

له‌ئه‌ڵمانیا زیاتر 100 هه‌زار په‌نابه‌ر هه‌یه‌ كه‌ مافی په‌نابه‌رێتی و مافی مانه‌وه‌یان له‌ئه‌ڵمانیا ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌ میللـه‌ته‌ جۆراجۆره‌كانی جیهانن و زۆربه‌یان هی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ هاتونه‌ته‌ ئه‌ڵمانیاو له‌كه‌مپه‌كان به‌بێ كارتی كارو مانه‌وه‌ له‌كه‌مپه‌كان ده‌ژین و له‌بارودۆخێكی ناهه‌مواری ده‌رونی و كۆمه‌ڵاتیدا ده‌ژین.

PUKMedia بورهان ئه‌مین.. ئه‌ڵمانیا

سه‌رچاوه‌: Der Spiegel

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket