یانەی کوردی لەرۆتردام کۆرێک لەسەر توڕەبوون ساز دەکات
تاراوگە 10:11 PM - 2022-06-10
رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 05 / 06 / 2022 لە شاری رۆتردام / هۆڵەندا، یانەی كوردی لە رۆتردام" میدیا " كۆڕێكی زانیاری بەخشینی بۆ مامۆستا ( سۆران باساكی ) ساز كرد، لە ژێر ناوی ( تووڕەبوون ) ، لە بابەتەكەیدا بە تێروتەسەلی باسی لەوە كرد كە مرۆڤ لە دروست بوونیەوە ھەتا ھەنووكە جگە لە كۆمەڵێك كاری فسیۆلۆجی ھیچی تر نیە، مرۆڤەكان ھەمیشە لە ژێر كاریگەری ھۆرمۆنەكاندان كە ئەویش كارلێكی كیمیاوییە و لە شێوەیەكی ھەستی و نا ھەستی بەرجەستە دەبێت، كرۆمۆسۆمەكان سیفاتە بۆماوەییەكان لە دایك و باوكەوە بۆ وەچەكانیان دەگوێزنەوە، لەم گواستنەوانەدا چەندەھا بۆماوەیی دیارو نا دیار دەگرێتەوە ھەندێكیان ڕاستەوخۆ بەرجەستەدەبن و دەبینرێن و ھەندێكیشی بە تێپەڕبوونی كات دیار دەكەوێت وەك ھەندێك كاریگەری دەروونی ( تووڕەبون ) یەكێكە لەو خەسڵەتانە .. كۆمەڵگاش رۆڵی باش و خراپ دەگێڕێت: بۆ نموونە جینی تووڕەبون لە ڕێگەی دایك و باوكەوە دەدرێن بە نەوەكان، بەڵام جینی زاڵ نین لە ڕێگای خێزان یان ھاوڕێ و كۆمەڵگاوە ئەكتیڤ دەبێت، تووڕەبون دیاردەیەكی بینراوەو لەگەڵ كۆرپە لە دایك دەبێت و لەگەڵی گەورە دەبێت و كامڵ دەبێت و لەگەڵیشی دەمرێت، بۆیە تووڕەبون لە مرۆڤێكەوە بۆ یەكێكی تر جیاوازە و بەپێی تێكەڵ بوونی تاك لەگەڵ كۆمەڵگا جیاوازەكان زیادو كەم كاریگەر دەبێت .. تووڕەبون كاتییەو مرۆڤ خەسڵەتە مرۆییەكەی ون دەكات و عەقڵی بۆ ساتە وەختێك لە دەست دەدات، ئەگەر بەردەوام بێت توندوتیژی دەخاتەوە بۆیە كاری ژیرانە ئەوەیە زوو كەسی ھەڵچو ئارام بكرێتەوە.
پاشان دەرگای پرسیار كرایەوەو هەمووان بەشدار بوون لە دەربڕینی راوبۆچوونیان و مامۆستا سۆرانیش بە چڕوپڕی وەڵامی دانەوە. شایانی گوتنە ژمارەیەكی بەرچاو لە كۆڕەكە ئامادە بوون و بووە جێی رەزامەندی و ستایشی هەموان. لە كۆتاییشدا وەك هەموو جارێك بە خواردنی كوردی كۆڕەكە بە سەركەوتوویی كۆتایی هات.
PUKmedia راگەیاندنی یانەی كوردی لە رۆتردام "میدیا ".
هەواڵی زیاتر
-
پەرلەمانتارێك: یەكخستنەوەی پێشمەرگە مەترسییەكان كەمتر دەكاتەوە
11:11 PM - 2022-06-28 -
مین بەشوانێكدا تەقییەوەو گیانیلەدەستدا
10:43 PM - 2022-06-28 -
ئەمین بابە شێخ: پێویستە حكومەت ژیانی مامۆستایان بپارێزێت
10:09 PM - 2022-06-28 -
شارەوانی سلێمانی جەژنانە قەدەغە دەكات
09:22 PM - 2022-06-28
ئەمانەش ببینە
یەكێتی لەبەغدا رۆڵی كاریگەری هەیە
05:09 PM - 2022-06-28
سەرۆك بافڵ: پێشوازی لەهەر پلانێك دەكەین بۆ رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە بنرێت
03:15 PM - 2022-06-28
زانكۆی سەلاحەدین رۆژێكی خوێناوی بەڕێكرد
12:32 PM - 2022-06-28
زۆرترین خوێنراو
-
تەقە لە راگری كۆلێژێكی زانكۆی سەڵاحەدین دەكرێت
هەواڵ 09:38 AM - 2022-06-28 -
دامهزراندن لهتهندروستی ههڵهبجه دهستپێدهكات
کوردستان 09:24 AM - 2022-06-28 -
تەرمی 46 كۆچبەر بە خنكاوی دەدۆزرێنەوە
جیهان 09:19 AM - 2022-06-28 -
چۆن خۆمان له تای خوێنبهربوون بپارێزین ؟
تەندروستی 09:08 AM - 2022-06-28 -
ئەمڕۆ لە مێژوودا
جیهان 08:40 AM - 2022-06-28 -
كەركوك.. 18حاڵەتی نوێی پەتای خوینبەربوون تۆماركرا
کوردستان 02:11 AM - 2022-06-28 -
گرنگترین ئەركەكانی حكومەتی داهاتوی عیراق ئاشكرا دەكرێت
عیراق 11:12 PM - 2022-06-27 -
ماڵی مام لەبەغدا کۆکەرەوەی لایەنە عیراقییەکان
کوردستان 10:53 PM - 2022-06-27