riklam

میدیای پۆڵۆنیا: مێركل گوێی لەئێمە نەگرت

جیهان 02:24 PM - 2022-06-10

بەبۆنەی 100 رۆژ تێپەڕبوون بەسەر جەنگی روسیا و ئۆكرانیا، كاتارزیناكۆسلۆفسكا سەرنووسەری رۆژنامەی فاكت-ی پۆڵۆندی لەنامەیەكی كراوەیدا بۆ ئۆلاف سۆڵز، راوێژكاری ئەڵمانیا دەڵێت: وەك دەزانن جەنگی ئەمجارەی روسیا زۆر لەوەی 2014 دژوار و كاریگەرتر و تراژیدیترە، كاتێك بۆ یەكەم جار تۆپ و زریپۆشەكانیان بەرەو كیڤ هەنگاو دەنا ئێوە هاوشانی سەرۆكی هەموو وڵاتە ئەندامەكانی یەكێتی ئەوروپا دڵتان لەسەر دەستتان بوو، ئەوكات ئێوە تازە پۆستە تازەكەتان وەرگرتبوو دركتان بەئاسەوارە نەرێنییەكانی ئەو هێرشە كردووە كە ئابوری گەورەترین وڵاتی ئەوروپی و هەموو دۆستەكانیشی لاوازكردووە، ئێوەش خەریكی دۆزینەوەی رێگەچارەیەكی گونجاون.

ئەو ژنە رۆژنامەنووسە لەنامەكەیدا دەڵێت: جەنابی راوێژكار ئێمە هەوڵەكانتان بەرزدەنرخێنین بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە كە بەهۆی سیاسەتی ئەنجێلا مێركڵی راوێژكاری پێش ئێوە دروست بووە كە بەهیچ جۆرێك گوێی لەئێمە و وڵاتانی بەلتیك نەگرت و پڕۆژەی نۆرد ستریمی لەگەڵ فلادیمێر پۆتین دامەرزاند و ئێستا هەموومان باجی ئەو هەڵە مێژووییە دەدەین.

شایانی باسە میدیای پۆڵۆنیا بەگشتی ئەونامەیەن بڵاوكردۆتەوە و پشتیوانی لە بۆ چوونەكانی ئەو ژنەدەكەن و لۆمەی حكومەت و راوێژكاری پێشووی ئەڵمانیا دەكەن كە دەرفەتی بە روسیا داوە هەژمونی خۆیان بەسەر ئەوروپییەكان بسەپێنن.

PUKmedia بورهان ئەمین- ئەڵمانیا

سەرچاوە.. رۆژنامەی Bild

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket