riklam

رۆژانە 100 بۆ 200 سەربازی ئۆكرانی دەكوژرێن

جیهان 10:03 AM - 2022-06-10

ڤۆلۆدمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند، لە ناوچەی زابوریجیا روبەڕووی ھێزەكانی روسیا بوونەتەوە و لە چەند ناوچەیەكی خاركیڤ-یش پێشڕەوی سەربازی ھەیە.

زیلینسكی رایگەیاند: ھێزەكانیان لە ناوچەی زابوریجیا لە باشوری خۆرھەڵاتی ئۆكرانیا سەركەوتوو بوون لە روبەڕوبوونەوەی ھێزەكانی رووسیا، وتیشی: لە ناوچەی خاركێڤ لە خۆرھەڵاتی كیێڤ لە پێشڕەوییدان و بەرەو كۆنترۆڵكردنەوەی چەندین ناوچە ھەنگاو دەنێن.

ھاوكات میخائیلۆ بودولاك گەورە یاریدەدەری زیلینسكی رایگەیاند: رۆژانە 100 بۆ 200 سەربازی ئۆكرانی لە ھێڵەكانی روبەڕوبوونەوە دەكوژرێن و نزیكەی 500 سەربازی تریش بریندار دەبن، وتیشی ئۆكراین پێویستی بە سەدان تۆپھاوێژ ھەیە بۆ ئەوەی بتوانێت روبەڕووی سوپای روسیا ببێتەوە لە ناوچەی دۆنباس.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket