په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری پرۆفیسۆر د.عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ لادرا
هەمەڕەنگ 12:31 PM - 2022-06-09
بۆ به‌رزراگرتنی هه‌وڵ و ماندبوونه‌كانی پرۆفیسۆر دكتۆر عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ، نووسه‌رو مامۆستای كۆلیژی زمانی زانكۆی سلێمانی به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ڕۆشنبیران و ئه‌ده‌ب دۆستانی شاری سلێمانی مه‌راسیمێكی رێزلێنانی بۆ ناوبراو رێكخست. له‌میانی مه‌راسیمه‌كه‌دا، كه رۆژی چوار شه‌ممه 8 حوزه‌یران له كۆلیژی زمان به‌رێوه‌چوو، په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری دكتۆر عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ لادراو كه له‌سه‌ر ئه‌ركی به‌رێز فاروق مه‌لا مسته‌فا دروستكرابوو.
هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا باسی ژیان‌و به‌رهه‌مه‌كانی دكتۆر عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ، كه ساڵانێكی زۆر خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به بواری نووسین‌و ئه‌ده‌بی كوردی له كۆلیژی زمان‌و ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش كردبوو كرا‌و چه‌ند وتارێكیش پێشكه‌ش كرا. د. عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ، له ساڵی 1934 له شاری سلێمانی له‌دایكبووه، به‌یانی رۆژی ٣ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩، له ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. د. عیزه‌دین كوڕی مه‌لا مسته‌فای سه‌فوه‌ت كوڕی حاجی مه‌لا ڕه‌سوڵی دێلێژه‌یه، ساڵی 1934 له گه‌ڕه‌كی ده‌رگه‌زێن له شاری سلێمانی له‌دایك بووه، له لای باوكی له مزگه‌وتی حاجی مه‌لا ڕه‌سووڵی دێلێژه خوێندویه‌تی، پاشان ساڵی 1939 وه‌ك گوێگر له قوتابخانه‌ی غازی وه‌رگیراوه، پاش نیوه‌ی ساڵ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خوێندكارێكی وریابووه، كراوه به خوێندكار و سه‌ری ساڵیش به یه‌كه‌م ده‌رچووه. دوای چوونی بۆ به‌غدا، بووه‌ته خوێندكاری كۆلێژی شه‌ریعه، به‌ڵام به‌هۆی تێكه‌ڵبوونی به كاری سیاسییه‌وه، ساڵی یه‌كه‌می شه‌ریعه‌ی پێته‌واو نه‌كراوه و ده‌ركراوه، پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی و ساڵی دواتر چووه‌ته پۆلی چواره‌می به‌شی زانستیی ته‌واو كردووه، له‌و ده‌مه‌دا به‌شی ئه‌ده‌بی له شاری سلێمانی نه‌بوه، ساڵی دواتر كراوه‌ته‌وه، یه‌كێك له مامۆستاكانی به ناوی مووسا داوای لێ كردووه بچێته به‌شی ئه‌ده‌بی له پۆلی پێنجه‌م له خوێندنی شه‌وانه، پاش ته‌واوكردنی پۆلی پێنجه‌م، چووه‌ته به‌غدا. ساڵی 1951 له خانه‌ی ماڵی مامۆستایان وه‌رگیراوه، ساڵی 1952 به‌شداری ڕاپه‌ڕینی ئه‌و ساڵه بووه له شاری به‌غدا، بریندار بووه و دواتر له كۆلێژ ده‌ركراوه له‌به‌ر به‌شداریی كردنی له راپه‌ڕینه‌كه‌دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی و له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌لاریا به ناونیشانی كرێكار دامه‌زرێندراوه. به‌ڵام له‌به‌ر خراپی موته‌سه‌ریفی سلێمانی عیزه‌دین هه‌ڵهاتووه بۆ شام و عیراقی به‌جێهێشتووه، دووباره له كۆلێژی ئاداب له شام درێژه‌ی به خوێندن داوه و پۆلی 2-3ی به‌شی عه‌ره‌بیی ئادابی ته‌واو كردووه، هه‌تا شۆڕشی 14 ته‌مووزی 1958 گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ به‌غدا و له قۆناغی سێهه‌می خانه‌ی مامۆستایان دانراوه. پاشان ته‌واوی كردووه و هه‌ر له به‌غدا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خوێندنی كوردی كه یه‌كه‌م ساڵ بووه پێك هێنراوه دامه‌زرێنراوه. له‌وسه‌رده‌مه‌دا عه‌بدولكه‌ریم قاسم كه‌وته ناردنی خوێندكار بۆ سۆڤیه‌ت له‌سه‌ر ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت. عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵیش یه‌كێكبووه له‌و خوێندكارانه‌ی چووه‌ته سۆڤیه‌ت. دوای ته‌واوكردنی زمان، له‌گه‌ڵ كه‌مال مه‌زهه‌ر و نه‌سرین فه‌خریدا چووه‌ته باكۆ، 24/6/1963 پله‌ی دكتورای وه‌رگرتووه و پاشان به داوای حیزبی شیوعیی عێراق چووه‌ته سۆفیای پایته‌ختی بولگاریا بۆ سه‌رپه‌رشتیی ڕادیۆی نهێنیی ده‌نگی گه‌لی عێراق. ساڵی 1965 گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كوردستان و چووه‌ته شاخ و بووه به پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعیی عێراق، به‌ڵام دوای ساڵێك مانه‌وه له باره‌گای بارزانی، 26/12/1966 به هه‌وڵێكی مه‌لا مسته‌فای بارزانی بووه‌ته مامۆستا له زانكۆی به‌غدا و له به‌شی كوردی دامه‌زرێنراوه. ساڵی 1979 چووه‌ته‌وه بۆ مۆسكۆ، درێژه‌ی به خوێندن داوه و پله‌ی دكتۆرای و پڕۆفیسۆری وه‌رگرتووه. له ساڵی 1992 بووه ئه‌ندام له یه‌كه‌م خولی په‌رله‌مانی باشوری كوردستان له‌سه‌ر لیستی ی. ن. ك به‌ڵام وه‌ك كه‌سێكی بێلایه‌ن. د. عیزه‌دین مسته‌فا یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌كانی یه‌كێتیی نوسه‌رانی كورد، یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی به قه‌ڵه‌می عیزه‌دین نوسراوه. ده‌سته‌ی دامه‌زرێن 11 كه‌س بوون. ساڵی 1969 مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه و جه‌مال بابان كراوه به سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دامه‌زرێن. به‌ڵام دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی نووسه‌رانی شاخ پاش به‌یاننامه‌ی 11ی ئازار، ئه‌م ده‌سته‌یه هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه و له به‌غدا هه‌ڵبژاردن كراوه، د. عیزه‌دین به كۆی 63 ده‌نگ بووه‌ته سه‌رۆكی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد. دكتۆر عیزه‌دین مسته‌فا له ساڵی 2009 خه‌ڵاتی بله‌ی بۆ كه‌سایه‌تیی ساڵ له بواری ئه‌ده‌بدا وه‌رگرتووه.
PUKmedia راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23