riklam

نرخی نه‌وت به‌رزترده‌بێته‌وه‌

جیهان 09:18 AM - 2022-06-09

نرخی نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه‌و به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌ زیاتر له‌ 123 دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا له‌ مامه‌ڵه‌دایه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9\6\2022 ، به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌راورد به‌ دوێنێ نزیكه‌ی سێ دۆلار به‌رزبووه‌وه‌و به‌ 123 دۆلارو 97 سه‌نت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، هه‌روه‌ك نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی سووكی ته‌كساسیش سێ دۆلار به‌رزبووه‌وه‌و به‌ 122 دۆلارو 31 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ ئاساییبوونه‌وه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌په‌تای كۆرۆنا له‌چین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا رێوشوێنه‌كانی دژ به‌شه‌پۆلی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ په‌كین و شانگهای له‌ چین لادراون دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ كه‌مبووه‌وه‌.

به‌ درێژایی چوار مانگی داهاتوو، نرخی نه‌وت به‌رده‌وام ناجێگیری به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكراین، به‌و پێیه‌ی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌رده‌وامن له‌ سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر روسیادا له‌ ده‌ره‌نجامی به‌رپاكردنی جه‌نگه‌كه‌یدا و قه‌ده‌غه‌كردنی سێیه‌كی پشتبه‌ستن به‌ غاز و نه‌وتی روسیایی.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket