riklam

لە پارێزگایەكی ئێران دەستبەسەر سێ تۆن ماددەی ھۆشبەردا دەگیرێت

جیهان 06:34 PM - 2022-06-08

لە ماوەی كەمتر لە سێ مانگدا نزیكەی سێ تۆن ماددەی ھۆشبەر لە پارێزگای بوشەھری ئێران دەستی بەسەرداگیراوە.

ئەرەستو توركمان مەنش سكرتێری ئەنجومەنی ھەماھەنگی بەرەنگاربوونەوەی مادە ھۆشبەرەكان لە پارێزگای بوشەھر رایگەیاند: لە 21-3-2022 ەوە، نزیكەی سێ تۆن ماددەی ھۆشبەر لە ھەموو جۆرەكان لە سنوورە وشكانی و ئاوییەكانی بوشەھر دەستی بەسەرداگیراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: ھەر لەو ماوەیەدا پێنج باندی گەورەی بازرگانی بە ماددە ھۆشبەرەكان لەناوچوون و 660 كەسیش بە تۆمەتی بەكارھێنانی ئەو ماددانە دەستگیركراون.
PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket