riklam

توندڕه‌وه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌شه‌كردندان

جیهان 04:26 PM - 2022-06-08

ده‌زگای پاراستنی ده‌ستوری ئه‌ڵمانیا ئاشكرایكرد كه‌له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا توندڕه‌وه‌ ره‌گه‌زپه‌رست و گه‌لپه‌رسته‌كان به‌ژماره‌ زۆربون و به‌هۆیه‌وه‌ مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراتی وپێكه‌وه‌ژیانیش مه‌ترسی تێكه‌وتووه‌، له‌سه‌ر ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه‌یان " نانسی فیزه‌ر" وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند كه‌ ئه‌وانه‌ هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر سیسته‌می دیموكراسی له‌ئه‌ڵمانیاو كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و دواوه‌ ده‌به‌نه‌وه‌.

ئه‌و زانیاریه‌ نوێیه‌ له‌راپۆرتی ساڵانه‌ی ده‌زگاكه‌دا هاتووه‌ كه‌ هه‌ردوو ره‌وتی ره‌گه‌زپه‌رستی و ئیسلامیه‌ توبدڕه‌وه‌كان له‌مساڵانه‌ی دوایییدا په‌ره‌یان سه‌ندوه‌، نازیه‌ نوێكان ژماره‌یان بوه‌ته‌ 33900 ئه‌ندام و به‌رێژه‌ی 1.8٪ زیادیان كردوه‌و زیاتر له‌ 13 هه‌زار له‌وانه‌ش توندوتیژن وئاماده‌ن بۆ ئه‌نجامندانی تیرۆرو تۆقاندن وكوشتو كوشتار.

هه‌روه‌ها ئیسلامیه‌ توندڕه‌وه‌كان كه‌ پێكهاتون له‌ ژماره‌یه‌ك گروپ كه‌له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ باربۆ ده‌كرێن مه‌ترسیه‌كانیان هاوشێوه‌ی نازیه‌ توندڕه‌وه‌كانه‌،هه‌رچه‌نده‌ به‌هۆی كۆرۆناوه‌ له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردودا چالاكیه‌كانیان كه‌متر بۆته‌وه‌ به‌ڵام له‌ڕێی چه‌ند شانه‌و ڕێكخراوێكه‌وه‌ به‌رده‌وامن و خه‌ریكی پلان وئه‌نجامدانی كاری تێكده‌رانه‌ن.

شایانی باسه‌، ده‌زگا هه‌واڵگری وئه‌منیه‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌ گرنگیه‌وه‌ چاوه‌دێری ئه‌و گروپانه‌ ده‌كه‌ن و نه‌خشه‌ڕێگای گه‌شه‌كردنیان لێ تێكده‌ده‌ن، سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ حكومه‌ت 35 ملیۆن یۆرۆی ته‌رخان كردوه‌ بۆ توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ چۆنیه‌تی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی گروپه‌نازیپه‌رست وئیسلامیه‌رادیكالیه‌كان بنبڕكردنیان.

PUKMedia بورهان ئه‌مین / ئه‌ڵمانیا

سه‌رچاوه‌: Die Welt

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket