riklam

دوكان.. دەست بەوەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەكرێت

کوردستان 04:06 PM - 2022-06-08

لە ئێستادا لە هەردوو سایلۆی پیرەمەگرون و رانیە وەرگرتنی گەنم دەستیپێكردووە و جوتیارانی ئارەزومەند دەتوانن گەنمەكانیان رادەستی سایلۆ بكەن.

مستەفا ساڵح بەڕێوەبەری كشتوكاڵی دوكان بە  PUKmedia ی  راگەیاند: ئەو جوتیارانەی كە ئارەزومەندن گەنمەكانیان رادەستی سایلۆ بكەن لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی دوكان، لەئێستادا لە هەردوو سایلۆی پیرەمەگرون و رانیە وەرگرتنی گەنم دەستیپێكردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو جوتیارانەی پێشتر ناویان تۆمار كراوە و ناوەكانیان لەبەغدا گەڕاوەتەوە، پێویستیان بەپشتگیری بەشە كشتوكاڵییەكان نییە  ڕاستەوخۆ دەتوانن گەنمەكانیان ببەنە سایلۆ، بەڵام ئەو جوتیارانەی  كە ناویان لەلای بەشە كشتوكاڵییەكان تۆمار نەكراوە، دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی و بەشە كشتوكاڵییەكانی سنوورەكە بكەن بۆ ئەوەی پشتگیریان بۆ بكرێت بۆ رادەست كردنی گەنمە كانیان بە سایلۆ.

PUKmedia بێستون شارەستێنی


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket