riklam

د.بڕیار ره‌شید: 150 ملیار دینار بۆ كرِینی ده‌رمانی شێرپه‌نجـه‌ ته‌رخان ده‌كرێت

عیراق 02:11 PM - 2022-06-08

له‌رێگه‌ی داوای ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ وه‌ك پاڵپشتی خۆراك توانرا 150 ملیار دینار ته‌رخانكرا بكرێت بۆ كرِینی پێداویستی و ده‌رمانی شێرپه‌نجـه‌ و تالاسیما.

د.برِیار ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌رێگه‌ی داواكارییه‌كه‌مه‌وه‌ توانیمان له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ یاسایی پاڵپشتی خێرای ئاسایشی خۆراك 150 ملیار ته‌رخانكرا بۆ كرِینی پێداویستی و ده‌رمانی شێرپه‌نجـه‌ و تالاسیما كه‌ له‌نێویشیان پێداویستیه‌كانی نـــه‌خۆشخانه‌ی هیواو نه‌خۆشانی ته‌لاسیما هه‌یـه‌.

وتیشی: جێی خۆیه‌تی سوپاسی ئه‌ندامانی كوردو سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی تری لیژنه‌یی دارایی بكه‌م كه‌ پاڵپشتی داواكـه‌م بوون.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket