riklam

كتێبی كۆڵەپشت چاپ و بڵاوكرایەوە

کتێب 01:54 PM - 2022-06-08

لەدووتوێی 352 لاپەڕەدا بەرگی دووەمی كتێبی كۆڵەپشت لە نووسینی د. ئەرسەلان بایز چاپ و بڵاوكرایەوە.

ئەم كتێبە لە كۆمەڵێك گۆشە پێكهاتووە كە نووسەر كاتی خۆی لە ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ و ماڵپەڕی خەندان بڵاویكردۆتەوە و گوزارشت لە ڕاوبۆچوونی نووسەر دەكات سەبارەت بە دۆخی سیاسی كوردستان. هەندێك لەو گۆشانەی كە لەم كتێبەدا بڵاوكراونەتەوە گێرانەوەی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیرین.

گێڕانەوەی هەندێك لە ڕووداوەكانی سەردەمی شاخ و ڕابردوون و بە مەبەستی دەرس وەرگرتنی نەوەی نوێی سیاسی نووسراون. 

پێشەكی كتێبەكە لەلایەن ئیسماعیل كوردە نووسراوە.
كتێبەكە لە تیراژی 500 دانە لە لایەنە چاپخانەی هێڤی چاپ و بڵاوكراوەتەوە. 
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket