riklam

ئەمین بابەشێخ: ئەوەی یەكێتی بۆ كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان دەیكات ئەركی نیشتمانییە

کوردستان 01:43 PM - 2022-06-08

ئەمڕۆ چوارشەممە (8/6/2022) لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان  لە سلێمانی،  ئەمین بابەشێخ ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان بە ئامادەبوونی سالار سەرحەد خەلیفە لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە كوردستانییەكان، پێشوازی كرد لە وەفدێكی پارتی دیموكراتی پێشڤەڕۆی كورد لە سوریە بە سەرۆكایەتی عەلی شەمدین، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و  لێپرسراوی پەیوەندییە كوردستانییەكانی ئەو حیزبە.
لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی پێشهات وڕوداوەکانی ناوچەکەو رۆژئاڤای کوردستان بە تایبەتی و  پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا کرا وتەئکید لەوە کرایەوە کە پێویست دەکات گەلی كورد لە سوریا هەوڵە دبلۆماسیەکان و زمانی دیالۆگ زیاتر بخاتەگەڕ بۆ بەرقەراركردنی ئاشتی و دورخستنەوەی مەترسییەكان.

 هەر لە دیدارەکەدا عەلی شەمدین لێپرسراوی پەیوەندیە کوردستانیەکان، دووپاتی کردەوە کە ئەوان بە پێزانینەوە لە هەوڵەكانی یەكێتیی دەڕوانن لە  پشتیوانی رۆژئاوای كوردستان وتیشی: سەقامگیری هەرێمی كوردستان و بەهێزبوونی پەیوەندییەكانی هەرێم لەگەڵ بەغداد كاریگەری لەسەر رەوشی رۆژئاوای كوردستانیش هەیە. 

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا ئەمین بابەشێخ وتی: ئەوەی یەكێتی لەبەرامبەر كوردانی رۆژئاوای كوردستان دەیكات بە ئەركی نیشتیمانی خۆی دەزانێت و ئامادەیی هەموو پشتیوانییەكە بۆ چارەسەری قەیرانەكانی  سوریا و بەدەستهێنانی مافی گەلی كوردمان لە رۆژئاوای كوردستان بە رێگە دانوستان ودیالۆگ.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket