riklam

ئێران.. ڕووداوێكی هاتووچۆ دەیان گیان لەدەستدان و برینداری لێدەكەوێتەوە

جیهان 10:10 AM - 2022-06-08

بەهۆی خۆپێداكێشانی شەمەندەفەرێكی هێڵی مەشهەد- یەزد بە خەفارەیەكدا لە ئێران 17 كەس گیانیان لەدەستداوە و 50 كەسی دیكەش بریندار بوون.

میدیاكانی ئێران لەوبارەیەوە بڵاویانكردۆتەوە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 8-6-2022 شەمەندەفەرێكی هێڵی مەشهەد- یەزد لە نزیك شاری تەبەس خۆی كێشاوە بە خەفارەیەكدا و بەم هۆیەوە پێنج ڤارگۆنی شەمەندەفەرەكە تێكشاوە و 17 كەس گیانیان لەدەستداوە و 50 كەسی دیكەش بریندار بوون.

سەرچاوەكان باسیان لەوەشكردووە كە شەمەندەفەرەكە هەڵگری 348 سەرنشین بووە.
PUKmedia ئاژانسەكانی ئێران  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket