riklam

سەرۆک بافڵ لەگەڵ هاوپەیمانی عەزم کۆبوەوە

عیراق 11:10 PM - 2022-06-07

ئێوارەی رۆژی سێ شەممە، ٧ حوزەیرانی ٢٠٢٢ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی و چوارچێوەی ھەماھەنگی و ھاوپەیمانی عەزم بە سەرۆکایەتی موسەنا سامەڕائی کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی سیاسی گفتوگۆی لەبارەوەکرا و رێگا چارەکان بۆ بارودۆخێکی باشتر بە بەشداری ھێزە نیشتمانییەکانی دیکە خرایەروو.
بەشداربووانی کۆبوونەوەکە داوایانکرد کە پێویستە حکومەت ئەرکەکانی لە ئەستۆ بگرێت بەرامبەر بە ھاووڵاتیان و ھەوڵی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان لە ھەموو وڵات بدات.

لایەنەکانی بەشداربووی کۆبوونەوەکە ھاوڕابوون لەسەر بایەخی ھاوئاھەنگیکردنی ھەڵوێستەکان لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی ھەموو ئەو پیلانانەی ھەڕەشە لە سەقامگیری پرۆسەی سیاسی و ئەزموونی دیموکراسی لە وڵات دەکەن.

ھەروەھا جەختکرایەوە لەسەر پێویستی بەردەوام بوونی ھەوڵەکان بۆ بەدیھێنانی کارە لە پێشینەکان لە پێکھێنانی حکومەتێکی بەھێز کە توانای ئەنجامدانی چاکسازی ھەمەلایەنەی لە دامەزراوەکانی دەوڵەت ھەبێت و زامنی مافی ھەموو رۆڵەکانی گەلی عێراق بکات بە پێی یاسا و دەستوور.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket