riklam

مەڵبەندی كۆیە مەراسیمی رێزلێنان بۆ ئەفسەرانی سنوورەكە رێكدەخات

ی ن ک 10:23 PM - 2022-06-07

لە بارەگای مەڵبەندی كۆیەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، مەراسیمێكی رێزلێنان و پیرۆزبایی بۆ ژمارەیەك ئەفسەری سنوورەكە رێكخرا.

 لە بارەگای مەڵبەندی كۆیەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە ئامادەبوونی ئەبوزێد ساڵح ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەند و ژمارەیەك لە فەرماندە و ئەفسەرانی سنوورەكە و هەڤاڵانی مەڵبەند مەراسیمێكی رێزلێنان و پیرۆزبایی بۆ ژمارەیەك لە ئەفسەرانی دەرچووی خولی (١٦)ی قەڵاچوالان و خولی (٦) ی پێگەیاندنی هێزەكانی پێشمەرگە و خولی (٨) ی بنەڕەتی كۆلێژی پۆلیس رێكخرا.

لە وتەیەكدا ئەبوزێد ساڵح ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و لێپرسراوی مەڵبەندی كۆیە ئاماژەی بەوەكرد كە كۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان دیاری جەنابی مام جەلالە و پێویستە لەسەر ئەفسەرانی دەرچوو لە ئاست ئەرك و بەرپرسیاریەتی سەرشانیان بن و خزمەت بە خاك  و گەلەكەیان بكەن.

PUKmedia كاروان نازم-كۆیە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket