riklam

سەرۆك بافڵ و قەیس خەزعەلی ھەڵسەنگاندن بۆ پرۆسەی سیاسی عیراق دەكەن

ی ن ک 09:52 PM - 2022-06-07

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و  قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا  ھەڵسەنگاندن بۆ پرۆسەی سیاسی عیراق و پەكخستنی ھەنگاوەكانی پێكھێنانی حكومەتی نوێی عیراق كرایەوە و جەخت لە خستنەگەڕی ھەوڵەكان بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەك كرایەوە لەپێناو پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار و بونیادنانی داهاتوویەكی سەقامگیر.

لە كۆبوونەوەكەدا بەردەوامی گفتوگۆكان و هەوڵدان بۆ كاری پێكەوەیی جەختی لێكرایەوە بەشێوەیەك كە خزمەت بە پرۆسەی سیاسیی عیراق بكات.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket