riklam

سەرۆك بافڵ: شەراكەتی راستەقینە لەبەڕێوەبردن و بڕیاری سیاسی پێویستی ئەم ھەلومەرجەیە

کوردستان 08:03 PM - 2022-06-07

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیكرد لە موسەنا سامەڕائی، سەرۆكی ھاوپەیمانیی عەزم.
لە كۆبوونەوەكەدا دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و خالید شوانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوون دۆخی گشتی سیاسیی وڵات و یەكخستنی ھێزو تواناكان بۆ پێكھێنانی حكومەتی نوێی عیراق تاووتوێكران و جەختكرایەوە لە چڕكردنەوەی ھەوڵەكان بۆ نزیككردنەوەی لایەنەكان و تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستووی عیراق لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی بنەما دەستوورییەكان.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دووپاتی لەخواستی یەكێتی كردەوە بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتن و رێككەوتنی نیشتمانی بۆ پێكھێنانی حكومەتی خزمەتگوزار و راشیگەیاند پەنابردن بۆ شەراكەتی راستەقینە لە بەڕێوەبردن و بڕیاری سیاسی لە عیراقدا پێویستییەكی ئەم ھەلومەرجەیەو دۆخی وڵاتیش بەرەوە سەقامگیری سیاسی، ئابووری و ئەمنی دەبات كە ئەمە خواستێكی جەماوەریی ھەمەلایەنەیە.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket