riklam

فراكسیۆنی یەكێتی و لێپرسینەوەو دادپەروەری چەند پرسێك تاووتوێ دەكەن

عیراق 07:47 PM - 2022-06-07

وەفدێكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەگەڵ دەستەی نیشتمانیی لێپرسینەوەو دادپەروەری كۆبوونەوەو باسیان لەچەندین پرسی گرنگ كرد.
سۆزان مەنسور ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەران و ئەندامی وەفدەكە بە PUKmedia رایگەیاند: سەلاح مەزاحم جبوری جێگری دەستەی نیشتمانیی لێپرسینەوەو دادپەروەری پێشوازی لەوەفدێكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كرد بەئامادەبوونی مامۆستا بەدر فەزل ئەندامی دەستەكە.
مەنسور راشیگەیاند: وەفدەكەی فراكسیۆنی یەكێتی كە پێكهاتبوو لەهەریەك لە هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی لەئەنجومەنی نوێنەران و خۆیی و د.پەرلەمانتار نەرمین مەعروف گفتوگۆیان كرد لەبارەی چەندین پرسی جێ گرنگ و بەرژەوەندی هاووڵاتیان و رێگەكان بۆ كەمكردنەوەی ئێش و ئازارەكانیان.
وتیشی، هەر لەدیدارەكەدا باسیان لەدۆخی سیاسی لەوڵاتدا كردو رێگە پێویستەكان بۆ گەیشتن بەپێكهێنانی حكومەتێكی نیشتمانیی كە گەل چاوەڕێی دەكات.
PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket